21 عیراق

مووچەی مانگی چوار دابەش دەکرێت

04:03 - 21/04/2026

زەمەن_هەواڵ 

 

 لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار کرا و وەک یەکەم وەزارەت وەزارەتی نەوت مووچەیان وەرگرت.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ٢١ی نیسانی ٢٠٢٦، لە عێراق، مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم وەزارەتەکان تەمویلکرا و وەزارەتی نەوتیش وەک یەکەم وەزارەت،  مووچەی مانگی چواریان وەرگرت. 
ئەمە لە کاتێکدایە، کە ئەم مانگە عێراق پێنج رۆژ زوو تر دەستی بە دابەشکردنی مووچە کرد.
هاوکات، بڕیار وایە لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێری لیستی مووچەو میزان مراجەعەی هەرێمیش بۆ بەغدا بنێردرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن