19 کوردستان

بەپەلە.. وادەی ناردنی مووچە و دابەشکردنی ڕاگەیەندرا

04:01 - 28/04/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 میدیای نزیک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران دەنێرێت.

 کەناڵی کوردستان ٢٤ی نزیک لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت بڵاویکردەوە ئێستا هەردوو حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵی گفتوگۆ لەبارەی داهاتی نانەوتی دەکەن و تا رادەیەک گەیشتوونەتە لێکگەیشتن کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان 80 بۆ 90 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا بنێرێت.

ڕاشیگەیاند: بەهۆی جەنگی ئەمریکا و ئیسڕائیل دژی ئێران کێشەی داهات هەبوو و داهات کەمی کردبوو، ئێستاش داهات نەگەیشتوەتەوە پێش جەنگ، بۆیە ئەم مانگەش 120 ملیار نانێردرێ، بەڵکو ئەو رێژەیەی کە باسم کرد ئەوە بڕە دەنێردرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ یان سبەی برێک لە داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا دەنێردرێت و رەنگە تا پێنج شەممە بڕیار لەسەر ناردنی مووچە بدرێت و هەفتەی داهاتووش مووچە دەنێردرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن