بەپەلە.. موقتەدا سەدر: دژی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل شەممە خۆپیشاندان بکەن
04:29 - 30/03/2026
زەمەن_هەواڵ
موقتەدا سەدردەڵێت: داوا لە گەلی عێراق دەكەم شەممە خۆپیشاندان بكەن بۆ ئیدانەكردنی هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٣٠ی ئاداری ٢٠٢٦، میدیاكانی عێراق دەسنوسێكی موقتەدا سەدریان بڵاوكردەوە كە داوای خۆپیشاندان دەكات و ڕایدەگەیەنێت: داوا لە گەلی عێراق دەکەم بە هەموو پێکهاتەكانییەوە، ڕۆژی شەممەی داهاتوو لە هەمو پارێزگاکانی عێراقی خۆشەویست خۆپیشاندان بکەن، بە مەبەستی سەركۆنەكردنی هێرشەكان و بۆ داواکردنی چەسپاندنی ئاشتی لە تەواوی ناوچەکەدا.