11 ئابوری

تمەنی ئێرانی هاڕەیی کرد

02:52 - 30/04/2026

زەمەن - هەواڵ

 

 بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی ڕەش و ماڵپەڕی "بۆنباست"، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتووەتە 17,850,000 تمەن. ئەم دابەزینە لە بۆڕسەی تاران و بازاڕەکانی حەواڵەش دا بە هەمان شێوە تۆمارکراوە، کە نیشانەی تێکچوونی باری دارایی تارانە لەم هەفتەیەدا.
کاریگەریی گەمارۆ دەریاییەکان
ئاژانسی بلومبێرگ ئاشکرای کردووە، هۆکاری سەرەکیی دابەزینی 12%ـی بەهای تمەن لەم هەفتەیەدا، بۆ گەمارۆ دەریاییەکانی ئەمریکا دەگەڕێتەوە. ئەم گەمارۆیانە بوونەتە هۆی کەمبوونەوەی هەناردەی نەوتی ئێران بۆ تەنیا 350,000 بەرمیل لە ڕۆژێک دا، ئەمەش سەرچاوەی داهاتی دراوی بیانی بۆ ئەو وڵاتە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمکردووەتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن