سەرۆکایەتیی پەرلەمان: 11ی نیسانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دیاریکرد
09:57 - 30/03/2026
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق رۆژی 11ی نیسان دیاری
کرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و داوای لە سەرۆکی لایەنە سیاسییەکان
کردووە، حکومەتێک پێکبهێنن بتوانێت رووبەڕووی ئاڵنگارییەکان ببێتەوە.
ئەو بڕیارەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق
لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان دراوە.
دووشەممە 30ی ئاداری 2026، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی
عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، رۆژی 11ی نیسان دیاریکراوە بۆ ئەنجامدانی
دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار.
سەرۆکایەتیی پەرلەمان داوای لە سەرۆکی لایەنە سیاسییەکان
کردووە، بەرپرسیارێتییەکانیان لە ئەستۆ بگرن بۆ تەواوکردنی بەرکەوتە دەستوورییەکان
و پێکهێنانی حکومەتێک کە بتوانێت رووبەڕووی ئاڵنگارییەکان ببێتەوە.