وەزارەتی کارەبا: بەرهەمهێنانی غازی نیشتمانی بۆ زیاتر لە نیوە کەمبووەتەوە
01:53 - 23/04/2026
زەمەن_هەواڵ
وەزارەتی کارەبای عێراق بڵاویکردەوە، بەرهەمهێنانی غازی نیشتمانی بۆ زیاتر لە نیوە کەمبووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٦، وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند: کەمبوونەوەی غازی ناوخۆیی وێستگەکانی کارەبای تووشی قەیرانی سووتەمەنی کردووەتەوە.
دەشڵێت: کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە هاووڵاتییان بەهۆی کەشوهەوای مامناوەندە و بۆ تێپەڕاندنی وەرزی هاوین، پێویستی زۆرمان بە هاوردەکردنی غازی ئێران هەیە.