13 عیراق

بەپەلە.. یەكەم كەشتی نەوتی عێراق رەوانەی گەروی هورمزكرا

02:15 - 18/04/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 دوای کردنەوەی گەروی هورمز، عیراق لە رێگەی بەندەرەکانی باشوری وڵاتەوە، دەستی بە هەناردەی نەوت کردەووە و یەکەم کەشتی نەوتهەڵگریش، نەوتی عیراق بۆ ڤێتنام دەگوازێتەوە و لە هەفتەی داهاتووشەوە بۆ چەندین وڵاتی دیکە نەوت هەناردە دەکرێتەوە.

 ئەمڕۆ شەممە، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٦، بەپێی لێدوانی بەرپرسانی باڵای کەرتی نەوت، کەشتییەکی نەوتهەڵگر کە ئاڵای وڵاتی ماڵتای هەڵگرتووە، ئێوارەی ڕۆژی ١٧ی٤ی٢٠٢٦، گەیشتە یەکێک لە سەکۆکانی بەندەرەکانی باشوری عیراق و دەستی بە بارکردنی نەوت کرد.
هاوکات، لێپرسراوێکی کۆمپانیای سۆمۆش ئاشکرای کردووە، کەشتییە ماڵتاییەکە بۆ کۆمپانیاییەکی نەوتی ڤێتنام کاردەکات.

پەیوەست بە وڵاتانی دیکەش، ئەوە چەندین کڕیاری دیکە بەڵێنیان داوە لە هەفتەی داهاتوو و مانگی ئایاردا کەشتییەکانیان ڕەوانەی باشوری عیراق بکەن بۆ گواستنەوەی نەوت.

ئەمەش لەکاتێکدایە،ئاستی بەرهەمهێنانی گشتی وڵات نزیکەی 1.6 ملیۆن بەرمیلە لە ڕۆژێکدا، کە 3.3 ملیۆن بەرمیل کەمترە لەو ئاستەی لە مانگی شوباتدا تۆمار کرابوو، بەمەش داهاتی عیراق بەرێژەی %70 کەمی کرد ،بەشێوەیەک لە 6 ملیار و 814 ملیۆن و 585 هەزار دۆلارەوە بۆ یەک ملیار و 957 ملیۆن و 121 هەزار دۆلار دابەزی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن