5وتار

چەواشەکاری تەوریسی سیاسی

4/30/2026 1:52:00 PM
كارزان گه‌ردی

کاک نەوشیروان مستەفا هیچ وەسیەتێک یان نوسینێک یان قسەیەکی نەبوە کە دەرخەری ئەوە بێێت لە دوای خۆی کوڕەکانی ببن بە رێکخەری گشتی بزو،تنەوەی گۆ،ڕان. 

لەگەڵ ئەوەش کوڕەکانی کاک نەوشیروان مەیلیان نەبوە ببن بە رێکخەری گشتی، بە بەڵگەی ئەوەی  ئەگەر مەبەستیان بوایە ئەوا عومەری سید علی بە ژیانی نەدەبوە رێکخەری گشتی، یاخود پێشنیاری ئەوە نەدەکرا  عوسمانی حاجی محمود بکرێت بە رێکخەری گشتی بەڵام نەیکرد، دواتر پێشنیاری دانا احمد مەجید کرا بۆ بون بە رێکخەری گشتی کە دوای بوە بەشێک لە کێشەکان، قسەکە لێرەیە ئەگەر کەسێک نیازی بون بەدەسەڵاتی یەکەمی هەبێت چۆن ئۆفەر دەدات بە بەرامبەر.

دانپێدانانی خودی سەید عومەر لە ئەرشیفی سۆشیاڵ میدیا و پلاتفۆرمەکان هەیە کە دەلێت شتێک نیە بەناوی تەوریس سیاسی لەناو بزوتنە،وەی گۆ،ڕان.

ئەگەر کاک نەوشیروان وەسیەتی کردبێت لەوەی دوای خۆی کوڕەکانی جێنیشینی بن، ئەوا دەبوایە هەرگیز ئەو وەسیەتە جێ بەجێ نەکرایە، بەس مادام وەسیەتی لەو جۆرە بونی نیە ،بابەتی نەبوش جێ بەجێ ناکرێ. یاخود ناشکرێ لە نەبونی هیچ وەسیەتێک رێگری مافی سیاسی هەبێت لەبەردەم کوڕەکانی کاک نەوشیروان مومارسەی سیاسەت بکەن.

 بڵاوکردنەوە و  چەواشەکردن و هاندانی خەڵک گوایە بەرەی دەستور دەچنەوە ناو  یەکێتی، چیا نەوشیروان مستەفا دەبێتە جێگری سکرتێری یەکێتی و نما نەوشیروان مستەفا دەبێتە بەرپرسی دارایی گشتی یەکێتی، بەڵام دوای دەرکەوت ئەوەش هەر وا نەبوو، هەم دۆخی یەکێتیمان بینی لەدوای هەشتی تەموز هەم کوڕەکانیش هەر وەکو خۆیانن. ئیدی ئەوەش هەر چەواشە بوو.

لێرەدا ئەو مافەش بەرکار دەبێت کوڕەکانی کاک نەوشیروان مافی سیاسی خۆیان پراکتیزە بکەن وەکو هەر تاکێکی کۆمەڵگای کوردی ئەگەر خۆیان بیانەوێت، لەگەڵ ئەوەش کاک نەوشیروان وەسیەتی نەکردوە کوڕەکانی مافی سیاسەت کردنیان نیە.
خوڵاصەی کەلام ئەوەی بە چەواشکاری دەستت دەکەوێت،بە حقیقەت هەمویت لێدەکەوێت.

تێ بی نی:
ئەوەشمان باش لەبیرە کێ بون ئەوانەی بە مەبەست و بەرنامە  وشەی تەوریسی سیاسیان خستە ناو فەرهەنگی ململانێ ناوەخۆ.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن