سەرۆككۆمار خانەنشین كرا
02:32 - 20/04/2026
زەمەن_هەواڵ
وەزارەتی دادی عێراق ژمارە (4864)ی رۆژنامەی وەقایعی دەركرد، لەم ژمارەیەدا مەرسومی دانانی (نزار ئامێدی) لە پۆستی سەرۆك كۆمارو مەرسومی ناردنی (لەتیف رەشید) سەرۆككۆماری پێشوو بۆ خانەنشینی تۆماركراوە.
هەموو ئەو یاسا و بڕیارانەی كە دەردەچن، لە رۆژی بڵاوكردنەوەیان لە رۆژنامەی وەقایعدا، وەكو بەركار ئەژماردەكرێن و دەكەونە بواری جێبەجێكردنەوە.