11 کوردستان

پارەدانی بایەعی بوو بە کارت

03:50 - 30/04/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، لە مانگی نیسانەوە وەرگرتنی پارەی بەشەخۆراکی مانگانە لە هاووڵاتییان تەنها بە شێوازی “پارەدانی ئەلیکترۆنی” دەبێت و وەرگرتنی پارەی کاش لەلایەن بریکارەکانەوە قەدەغە دەکرێت.

 ئەم بڕیارە کە لەسەر بنەمای ڕاسپاردەکانی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ کاروباری ئابووری دەرچووە، ئامانج لێی ڕێکخستنی سیستەمی دارایی و کەمکردنەوەی مامەڵەی کاشە.

هاوکات لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییەدا، لە ناو پەرلەمانی عێراق جووڵەیەک دەستیپێکردووە و 93 واژۆ کۆکراوەتەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری بڕینی بەشەخۆراکی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان.

وەزارەتی بازرگانیش جەختی کردووەتەوە کە بڕینی بەشەخۆراک تەنها ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە داهاتیان بەرزە، بۆ ئەوەی هاوکارییەکان بگەنە دەستی خەڵکی کەم دەرامەت، هاوکات وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیش دەنگۆی بڕینی بەشەخۆراکی ئەو کەسانەی ڕەتکردەوە کە مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی وەردەگرن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن