وەزارەتی کار: مووچەی بەخێوکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت، دابەشدەکرێت
02:09 - 27/04/2026
زەمەن_هەواڵ
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند: دابەشکردنی مووچەی "سەرپەرشتیار و بەخێوکەرانی خاوەن پێداویستی تایبەت بۆ مانگی نیسانی ٢٠٢٦، خەرج دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٦، دەستەی خاوەن پێداویستی تایبەتیەکان لە وەزارەتی کار، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە:، مووچەی مانگی نیسانی ٢٠٢٦ بۆ زیاتر لە (٣٨٣) هەزار سوودمەند لە بەغدا و پارێزگاکان خەرج کرد.
بەگوێری بەیاننامەکە : زکری عەبدولڕەحیم، سەرۆکی دەستەکە، ڕایگەیاند: دەستەکە تەواوی ڕێکارە تەکنیکی، کارگێڕی و داراییەکانی بۆ زیاتر لە (383) هەزار سوودمەند بە کۆتایی پێهێناوە بۆ خەرجکردنی مووچەکانیان، کە بڕی گشتییەکەی زیاتر لە (65) ملیار و (852) ملیۆن دینارە بۆ مانگی نیسانی 2026.
هەروەها داوای لە سوودمەندان کرد: سەردانی شوێنەکانی پێدانی ئەلیکترۆنی بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.