ئەم ناوچەیەی کوردستان ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد
03:09 - 25/04/2026
زەمەن_هەواڵ
مێرگهسورله باراندا ژمارهی پێوانهیی تۆماركردووه کە بڕی (2140) ملم ی تێپەڕکردووە.
ئەمڕۆ شەممە، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٦، بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان ئاماری ڕێژەی بارانی ناوچەکانی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: دوابەدوای شەپۆڵە بارانبارین و بەفربارینی ئەم وەرزەی (2025-2026) لەسەر ناوچەکەمان، رێژەی بارانبارین لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان (1000) هەزار ملم ی تێپەڕاندووە.
ئاماژەی بەوەداوە، وێستگەی (مێرگەسور) ژمارەی پێوانەی تۆمارکردووە لەنێوان هەموو وێستگەکان، کە (2140) ملم ی تێپەڕکردووە.
سەبارەت بە وێستگەی هەولێر ئەگەر بە نموونە وەربگرین لە ساڵی 1997ەوە تاکو ئێستا جگە لە ساڵی 2019 نەگەیشتۆتە (700)ملم، بەڵام ئەم ساڵ تاکو ئەمڕۆ (702.2) ملم بارانباریوە پێشبینی زیادبوونی ئەو ڕێژەیەش دەکرێت لەبەر ئەوەی تا ئێستا وەرزی بارانبارین ماوە .