226 جیهان

شەپۆلێکی بارانی بەهاری و هەورە تریشقە ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە

01:57 - 08/04/2026

زەمەن - هەواڵ

بەپێی پێشبینیەکان  ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمانی هەرێم لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان ڕێژەی هەورەکان زیاتر دەبن. پێشبینی دەکرێت بارانی لەناکاو و هەورە تریشقە ناوچە جیاجیاکان بگرێتەوە، بەتایبەت لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا نمە بارانێکی کەم سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە دەگرێتەوە. پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ ڕوو لە بەرزی دەکەن

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی پێنجشەممە، کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە کاریگەریی بارانبارین بە شێوەی "بارانی بەهاری" و لێزمە بارانی کورتخایەن بەردەوام دەبێت

ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک، هەولێر، سلێمانی و ئیدارەکانی زاخۆ، سۆران و ڕاپەڕین زۆرترین کاریگەریی ئەم شەپۆلەیان لەسەر دەبێت و لە هەندێک کاتدا بارانی مامناوەندییان لێ دەبارێت

هەروەها پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما کەمێکی دیکە ڕوو لە بەرزبوونەوە بکەن و گەرمیان بە 24 پلەی سیلیزی بەرزترین پلەی گەرما تۆمار بکات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن