87 عیراق

مالیکی هۆشداریی توند دەدات لە دواخستنى هەڵبژاردن

10:05 - 21/09/2025

زەمەن پرێس:
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، هۆشداریدا لە مەترسییەکی گەورە، ئەگەر هەڵبژاردنی پەرلەمان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام نەدرێت.
نوری مالیکی لە وتارێکدا كە لە کۆنفرانسی "گەنجان و هەڵبژاردن" پێشكەشیكرد و ڕایگەیاند'' سندوقەکانی دەنگدان دەرگا بەڕووی دیکتاتۆرییەت و رەگەزپەرستی و تائیفەگەری و پەراوێزخستن دادەخەن، دەنگی دەنگدەرانیش دیاری دەکات حکومەتی ئێستا دەمێنێتەوە یان دەگۆڕدرێت.''
وتیشی: هەڵبژاردن ئەو دەروازەیەیە کە حکومەت و پەرلەمان لەڕێگەیەوە پێکدەهێنرێت، هیچ شتێکیش نییە لە دەستوردا بەناوی حکومەتی باری نائاسایی یان كاربەڕێكەر.
پێشتر نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ بڕیاری دا ڕۆژی ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن