67 عیراق

شاخەوان عەبدوڵا وەڵامێکی توندی حەلبوسی دەداتەوە

09:14 - 09/08/2025

زەمەن پرێس:
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وەڵامی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی لەکار لادراوی پەرلەمانی عێراق دەداتەوە و رایگەیاند، : جەنابت سەرۆکی پەرلەمان بویت و سەرۆکی حزبیش بویت نەتوانی دیفاع لەخۆت بکەیت و لەپۆستەکەت لادرایت و دورخرایتەوە.
شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وەڵامی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی لەکار لادراوی پەرلەمانی عێراق دەداتەوە و رایگەیاند: دوێنێ لەشاری کەرکوک و لەیەکێک لە کۆبونەوە جەماوەرییەکان محمد حلبوسی سەرۆکی لەکارلادراوی پەرلەمان باسی لەوە کرد کە ئەو نجم الدین کەریمی لە پۆستی پارێزگاری کەرکووک دوورخستوەتەوە، هەرچەندە خوا لێخوشبوو ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بوو، بەڵام وەکو کوردێک من وەڵامت دەدەمەوە.
دەشڵێت: جەنابت سەرۆکی پەرلەمان بوویت و سەرۆکی حزبیش بویت نەتوانی دیفاع لەخۆت بکەیت و لەپۆستەکەت لادرایت و دورخرایتەوە، چۆن دەڵێ من نجم الدین کەریمم لاداوە لەکاتێکدا لەو سەردەمەی خوالێخوشبوو نجم الدین کەریم پارێزگار بوو جەنابت ئاوارە بوویت لەدهۆک و تەنها ئەندام پەرلەمانێک بوویت.
شاخەوان عەبدوڵا وتیشی: هیوادارم لەو شارەی کە بەخوێنی پێشمەرگە و هێزکانی تر پارێزراو هاوشێوەی ئەنبار نەکەوتە ژێر دەستی داعش کاتێکی خۆش بەسەربەریت .
لە کۆتاییشدا شاخەوان عەبدوڵا باسی لەوەش کردوە، وەڵامی تریشی دەبێت بۆ وتەکانی دیکەی حەلبووسی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن