1010 عیراق

پەرلەمانتارێکی عێراق تاکە چارەسەر بۆ پرسی مووچەی هەرێم ئاشکرا دەکات

08:05 - 09/06/2025

زەمەن پرێس:
ئەندامێکی لیژنەى دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، حکومەتى هەرێم نە نەوت ڕادەستى بەغدا دەکات و نە داهاتى ئەو نەوتەش دیارە کە بە قاچاخ دەیفرۆشێت  و دەشڵێت: باشترین چارەسەر بۆ مووچەى هەرێم تەوتینکردنە.
موعین کازمی - ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، ئەوە بەغداد نییە گەلی کوردی برسی کردوە، بەڵکو حکومەتی هەرێمە کە پابەندی ڕێککەوتنەکان نابن و داهاتی نەوتی نادیارە.
ئەو پەرلەمانتارە، وتیشی: تاکە چارەسەر بۆ کێشەی موچەی فەرمانبەران، بە "تەوتینکردن"ی موچە دەزانێت و جەخت دەکاتەوە، لەدوای تەوتینکردن، ئیتر کێشەی دواکەوتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بوونی نامێنێت
هاوکات داوا دەکات هەرچی زووە داهاتی نەوتی و نا نەوتی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە ڕادەستی بەغداد بکرێت.
ئەو پەرلەمانتارە باس لەوەش دەکات، حکومەتى هەرێم نە نەوت ڕادەستى بەغدا دەکات و نە داهاتى ئەو نەوتەش دیارە کە بە قاچاخ دەیفرۆشێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن