ئاسكه‌كان له تینویه‌تیدا ده‌خنكێن
06:52 - 18/06/2022
"زەمەن"
ئاسكه‌كانی ناوچه‌ی پارێزراوی ساوه له باشوری عێراق، بەدوای شتێکدا
دەگەڕێن بیخۆن، دوای ئەوەی ژمارەیان لە ١٤٨ سەر ئاسكهوه كه‌مبوه‌ته‌وه بۆ ٨٧ سەر،
تەنها لە ماوەی یەک مانگدا، ئه‌وه‌ش بەهۆی نه‌مانی سەرچاوەی خۆراک بۆ ئەم ئاژەڵە دەگمەنەو
كاریگه‌رییه‌كانی وشکەساڵی و نەبوونی پشتیوانی حکومەت.
نیوەی ئەم ئاسکانە لە ٢٩ی نیسانەوە گیانیان لەدەستداوەو
هیچ شتێک نییە کە بتوانرێت بکرێت، بەو پێیەی ئەمساڵ باران کەمبووە، هەروەها پشتیوانی
حکومەت پێویسته به دابینكردنی ئالیك بۆیان.
بەپێی قسەی پزیشکی ڤێتێرنەری تورکی ئەلجیاشی، بەڕێوەبەری
پرۆژەی له‌وه‌ڕگه‌ی سروشتی ساوه لە موسه‌ننا، لە ماوەی یەک مانگدا لە ١٤٨ سەرەوە بۆ
٨٧ سەر کەمبوونهتهوه. تورکی ئەلجیاشی، وتی: لە ٢٩ی نیسانەوە له‌ناوچوونی ئاژەڵەکان
دەستی پێكردووه.
لە کاتێکدا "دابینکردنی خۆراک بەهۆی کەمی
بودجەی داراییەوە وەستا"، هۆکارێکی سەرەکی له‌ناوچوونی ئاسكهكانه، "هۆکارەکانی
کەشوهەواش کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر ئاسکەکان هەبوو" به‌وته‌ی تورکی ئەلجیاشی.
عێراق یەكێكە لەو پێنج وڵاتەی كە زۆرترین زیانی
بەركەوتووە به‌هۆی گۆڕانی كەشوهەوا و بیابانبوون لە جیهاندا، بەتایبەت بەهۆی زیادبوونی
وشكەساڵی و لەگەڵیشیدا بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، كە لە هاویندا چەند رۆژێك لە
50 پلەی سەدی تێدەپەڕێت.
لێكه‌وته‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا لە چەند جومگەیەکدا
دەركه‌وتووه، وەک کەمبوونەوەی چاندنی گەنم و برنجی عه‌نبه‌ر، له‌گه‌ڵ وشکبوونی هەندێک
دەریاچە بەهۆی کەمی ئاو و باران و بەردەوامبوونی زریانی خۆڵبارین.
ئاسكی ریم، په‌یوه‌ستبوونێكی مێژووی هه‌یه بە
بیابانی عێراقەوەو نیشتمانی بنهڕهتیهتی، هەروەها لە ناوچەکانی دیکەی جیهان وەک
لیبیا و میسر و جەزائیر بڵاوبونه‌ته‌وه. له عێراقدا لە ناوچه پارێزراوه‌كانی دیالە و کەرکوک و ئەلمەداینیش
بونیان هه‌یه.
بەرپرسێکی بەشی دارستان لە وەزارەتی کشتوکاڵ کە
پێی باشە ناوی نەهێنرێت، بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە. "ژمارەی ئاسکەکان
لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا نزیکەی لەسەدا ٢٥ کەمیانکردووە".
بیابانبوون كاریگه‌ری له‌سه‌ر "39%ی زه‌وییه‌كانی
عێراق" هه‌یه، به‌پێی وتارێكی چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك
كۆماری عێراق.