تونس؛ به‌هار چۆن گۆڕدرا بۆ زستان؟
09:43 - 27/07/2021
زه‌مه‌ن_جیهانی
تونس یه‌كه‌م وڵات بوو، كه به‌هاری عه‌ره‌بی تێیدا سه‌ریهه‌ڵدا
و كۆتایی به حكومی زه‌ینلعابدین بن عه‌لی هێنا، ده‌سه‌ڵات كه‌وته ده‌ست پارتی نه‌هزه‌ی
ئیسلامی به رابه‌رایه‌تی راشید غه‌نوشی، به‌ڵام دوای 10 ساڵ جارێكی دیكه چاوی
جیهان چوه‌وه سه‌ر ئه‌و وڵاته، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك، په‌رله‌مانی هه‌ڵپه‌سارد
و حكومه‌تی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
سەرکۆماری تونس، قەیس سعەیید
شەوی ٢٥ لەسەر ٢٦ تەمووز رایگەیاند کە تەواوی دەسەڵاتەکانی پەرلەمانی سڕکردووە،
پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاران هەڵگرتووە، سەرۆکوەزیرانی ئێستا، هیشام مشیشی لە
پۆستەکەی دوورخستووەتەوە و بە سەرۆکوەزیرانێک کە خۆی دایدەنێت، کارەکان بەڕێوەدەبات.
لە دوای ئەو کودەتایەی
بەرامبەر حکوومەت کرا، هێزە ئەمنییەکان رێگەیان نەدا سەرۆکی پەرلەمان و بزووتنەوەی
نەهزە، را‌شد غەنوشی و پەرلەمانتاران بچنە پەرلەمانەوە.
را‌شد غەنوشی لەهەمبەر ئەو
بڕیارانەی قەیس سه‌عید داوای لە گەلەکەی کرد خەباتی ئاشتیخوازانە بکەن، ئەو
هەنگاوەشی بە کودەتا ناوزەند کرد کە هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە.
ئەم هەنگاوە مشت‌ومڕ لەسەرەی سەرۆکی تونس دوابەدوای بنبەستێکی
درێژخایەن دێت لە نێوان سەرۆک و سەرەک وەزیر و پەرلەماندا کە بووبووە تەگەرە
لەبەردەم هەوڵەکاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا و ئەمەش بەرزبوونەوەیەکی
بەرچاوی ڕیژەی مردنی بە دوای خۆیدا هێنا و بردیە نێو بەرزترین ڕێژەی مردن بەهۆی
کۆرۆناوە لە جیهاندا.
ئەم هەنگاوەی قەیس سەعید لە کاتێکیشدایە کە دەسەڵاتەکانی سەرۆک لە
تونس هێندە نییە بەسەر ئاسایش و دیپلۆماسی وڵاتەکەوە و بەپێی دەستوریش، دەبێت
سیستەمی سیاسی لە وڵاتی تونس، دیموکراسی پەرلەمانی بێت.
تونس یه‌كه‌م وڵاتی عه‌ره‌بی بوو له ساڵی
2011 كۆتایی به حكومی دیكتاتۆریه‌ت هێنا و تا پێش رووداوه‌كانی یه‌كشه‌ممه
دیموكراسی تێدا به‌ر قه‌رار بوو.
به‌ڵام رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو
ئاماژه‌ی نا دیموكراتیان تێدا ده‌خوێنرێته‌وه، هه‌ر له رێگرتن له سه‌رۆكی په‌رله‌مان
و گردبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و هه‌ڵكوتانه سه‌ر ده‌زگاكانی راگه‌یاندن.
پارتی نه‌هزه‌ی ئیسلامی كاره‌كانی سه‌رۆكی
وڵات به كوده‌تا ناوبردووه و راشید غه‌نوشی ده‌ڵێت: سەرجەم ئەو
بریارانەی دەرکراون رەنگدانەوەی تایبەتمەندییەکانی رژێمی دیکتاتۆرین.
به‌پێی رۆژنامه‌ی
گاردیانی به‌ریتانی، به‌شێك له هاوڵاتیانی تونس به‌شێوه‌یه‌كی بێباكانه مامه‌ڵه‌یان
له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو كردووه، ئه‌وه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندوه‌ته‌وه
كه دیموكراسی و ئازادی له تونس‌دا نه‌بوونه‌ته هۆی به‌دیهێنانی سه‌قامگیری سیاسی
و ئابورییه‌كی گه‌شه‌سه‌ندوو، به‌ڵكو گه‌نده‌ڵی و هه‌ڵاوسان و بێ كاری به‌رده‌وام
بوون.
هه‌روه‌ها به‌پێی هه‌ندێك به‌ڵگه‌نامه‌ی دزه‌پێكراو،
حكومه‌تی تونس ئاماده‌بووه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوكاری نان، له گفتوگۆكانیدا
بۆ به‌ده‌ستهێنانی چوار ملیار دۆلار قه‌رز له بانكی نێوده‌وڵه‌تی كه له ماوه‌ی
10 ساڵی رابردوودا ئه‌مه چواره‌م جاره قه‌رز ده‌كات.
قوڵبونه‌وه‌ی كێشه سیاسیه‌كانی تونس به‌شێكی
زۆر ریشه‌كه‌ی بۆ قه‌یرانه‌ی ئابورییه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه، ساڵی 2020، گه‌شه‌ی
ئابوری له ده‌وروبه‌ری سه‌دا 10 بووه و له سێ مانگی یه‌كه‌می هه‌مان ساڵدا 160
هه‌زار كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه كاره‌كانیان له ده‌ستدا.
تێگه‌یشتن ئاسانه له‌وه‌ی دامه‌زراوه
دیموكراسیه‌كان له تونس نه‌یانتوانیوه ئه‌وه پێشكه‌ش بكه‌ن كه خه‌ڵك ده‌یه‌وێت،
به‌ڵام 10 ساڵیش له‌مه‌وبه‌ر رژێمێكی به‌هێز رووخا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی
خواست و داواكارییه‌كانی خه‌ڵك به‌دیبهێنێت، به‌پێی گاردیان.
سه‌رجه‌م ئاماژه‌كان به ئاڕاسته‌ی ئه‌وه‌ن
كه هه‌مان ئه‌زمونی میسر له تونسیش دووباره ده‌بێته‌وه، له كاتێكدا قه‌یس سه‌عید،
سه‌رسامی خۆی به رژێمه‌كه‌ی عه‌بدولفه‌تاح سیسی نه‌شاردوه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی تونس، جهختیكردوهتهوه كه ئه‌و
رێكارانه‌ی گرتونیه‌ته‌به‌ر پشت به‌ستوون به بڕگه‌ی 80ی ده‌ستور كه رێگه‌ده‌دات
به گرتنه‌به‌ر ئه‌و جۆره رێكارانه له حاڵه‌تی بوونی مه‌ترسیه‌كی نزیكدا له‌سه‌ر
وڵات.
قه‌یس سه‌عید، ده‌ڵێت سه‌رجه‌م رێكاره‌كانی
بۆ رزگاركردنی تونس و ده‌وڵه‌تی تونس و كۆمه‌ڵگه‌ی تونس گرتوه‌ته‌به‌ر، لایه‌نگرانی
سه‌رۆك پێیانوایه ئه‌و رێكارانه سه‌رۆك هیچ نین جگه له راستكردنه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی
شۆڕش له پێناو رزگاركردنی تونس‌دا.
له‌به‌رامبه‌ردا لایه‌نگرانی پارتی نه‌هزه‌ی
ئیسلامی و به‌شێك له چالاكوان و رۆشنبیران، ترسیان له گه‌ڕانه‌وه‌ی دیكتاتۆرییه‌ت
و كۆتایی دیموكراسی هه‌یه له وڵاته‌كه‌یاندا.