پێویستە ژنانی دووگیان لە مانگی رەمەزاندا گرنگی بەم خواردنانە بدەن
12:09 - 21/04/2021
زەمەن-رەمەزان
ژنانی دووگیان لە مانگی رەمەزاندا کاتێک بەڕۆژوودەبن پێویستە گرنگی بە خواردنی شیرەمەنییەکان و گۆشتی سوور بدەن.
پسپۆڕانی بواری دووگیانبوون دەڵێن، دەبێت ژنانی دووگیان گرنگی بە خواردنی سەوزە و میوەی تازە بدەن لەگەڵ گۆشتی سور و شیرەمەنییەکانی وەک شیر و هێلکە.
پسپۆڕانی بواری دووگیانبوون باس لەوەدەکەن، لەکاتی مانگی رەمەزاندا پێویستە ژنانی دووگیان لە مانگی رەمەزاندا پابەندی رێنمایی پزیشکی بن و بەگوێرەی دیاریکردنی خواردن لەلایەن پزیشکەوە بەڕۆژووبن.
دەشڵێن، دووگیان لە ماوەی نێوان بەربانگ و پارشێودا ژنانی دووگیان ژەمێكی دیكە نان بخوات و دووبکەونەوە لە خواردنی چەور، بۆ ئەوەی کێشی لەشی زیادنەکات و لەکاتی منداڵبووندا کێشەی بۆ دروست نەبێت.