58 تەندروستی

دەردە ڕێوی چیەو نیشانەكانی چین؟ ئاگاداربن قژ راكێشان دەبێتە هۆی دەردەڕێوی

01:29 - 07/09/2025

زەمەن _ تەندروستی

 

حاڵی حازر بە ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهاندا تووشی دەبن، بەهۆی کەموکوڕی لە سیستەمی بەرگری جەستەدا ڕوودەدات، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی خڕۆکە سپییەکانی خوێن بە هەڵە هێرش بکەنە سەر تاڵەکانی قژ، ئەمەش دەبێتە هۆی وەستاندنی گەشەی قژ.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی " Times Now" ئاماژەی پێکراوە کە چەندین هۆکار هەیە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی دەردە رێوی، بەم شێوەیە:

باوترین هۆکاری نەخۆشی دەردە ڕێوی حاڵەتی بۆماوەییە کە لەگەڵ تەمەندا ڕوودەدات.

هەروەها گۆڕانی هۆرمۆنەکان لەوانە گۆڕانی هۆرمۆن بەهۆی دووگیانی ، منداڵبوون، وەستانی سوڕی مانگانە و کێشەی غودەی دەرەقی.

هەروەها  بارودۆخی پزیشکی کە پەیوەندی بە سیستەمی بەرگرییەوە هەیە، کە دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ بە شێوەیەکی پچڕپچڕ و هەوکردنی پێستی سەر.

دەرمان و تەواوکەری خۆراکی، ڕەنگە زۆر کەس بەهۆی هەندێک دەرمانەوە قژیان لەدەست بچێت وەک ئەوانەی بۆ چارەسەری شێرپەنجە، هەوکردنی جومگەکان، خەمۆکی، کێشەکانی دڵ، زراو و بەرزی پەستانی خوێن بەکاردەهێنرێن.

کاتێک زۆر بە توندی قژت ڕادەکێشێت، دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ ئەمەش هۆکارە بۆ تەنکبوونەوەی قژەکەو و تووشبوون بە دەردە ڕێوی.

هەروەها  فشاری دەروونی یەکێکە لە هۆکارە باوەکانی تووشبوون بە نەخۆشی دەردە ڕێوی.

نیشانەكانیشی بریتیە لە هەڵوەرینی قژ بە رێژەی زۆر سەرەتاییترین ئاماژەكانن كە دواجار بە شێوەی پەڵە پەڵەی خڕ و هێلكەیی قژەكان نامێنن و شوێنەكەی دیاردەبێت

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن