26 تەندروستی

چارەسەرێکی نوێ بۆ لەناوبردنی خانەکانی شێرپەنجەی گەدە راگەیەندرا

03:10 - 10/06/2025

زەمەن - تەندروستی

ئەو دۆزینەوەیە نوێیەی لە بواری شێرپەنجەی گەدەدا راگەیەندرا، دەڵێت خانە شێرپەنجەییەکانی گەدە توانای گۆڕینی رەنگ و شێوەی خۆیانیان هەیە، بۆئەوەی شێوەی پێستی گەدە وەربگرن، ئەمەش وایان لێدەکات زووتر و فراوانتر بڵاوببنەوە و شەڕەنگێزییەکانی خۆیان ئاشکرابکەن. 

رۆژنامەی هێڕاڵدی بەریتانی لەچاپی ئەمڕۆیدا دەڵێ" چەند زانایەکی سکۆتلەندی دەڵێن ئەم دۆزینەوەیەی ئەوان ئەنجامیانداوە بێوێنەیە لە بوارەکەدا و ئومێدی چارەسەرکردن بۆ سەدان گەنجی تووشبوو بە ئەم نەخۆشییە دەگەڕێنێتەوە. سەنتەری سکۆتلەندە لە ناوەندی توێژینەوەکانی بواری شێرپەنجەی شانشینی یەکگرتوو لەگەڵ زانکۆی ئەدنبرەدا کە توێژینەوکەیان ئەنجامداوە، دەڵێن ئەم دۆزینەوەیان هەنگاوێکی سەرەکی و گرنگە بۆ چارەسەرکردنی هەندێک جۆری کوشندەی شێرپەنجە، کە توانای ئەوەیان هەیە رەنگی خۆیان بگۆڕن بۆئەوەی نەناسرێنەوە، ئەوان لەمەودوا دتوانن بیانناسنەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن