14 تەندروستی

ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی: مردنی منداڵانمان کەمکردۆتەوە

09:27 - 14/06/2025

زەمەن پرێس

ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاند کە جیهان لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا پێشکەوتنی گەورەی لە پاراستنی ژیانی منداڵانی بچووکدا بەخۆیەوە بینیوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی پێکراوە، ڕێژەی مردنی منداڵانی خوار پێنج ساڵان لە جیهاندا لە ٧٧ لە هەر ١٠٠٠ منداڵی زیندوو لە ساڵی ٢٠٠٠ بۆ ٣٩ لە هەر ١٠٠٠ منداڵی زیندوو لە ساڵی ٢٠١٧ دابەزیوە، واتە لەم ماوەی ١٧ ساڵەدا بە ڕێژەی ٤٧% مردنی منداڵانی خوار تەمەن ٥ ساڵ کەمیکردووە.
سەرەڕای ئەم پێشکەوتنە، لە ساڵی ٢٠١٧دا ٥.٤ ملیۆن منداڵی خوار تەمەنی پێنج ساڵ گیانیان لەدەستداوە و نیوەی ئەو مردنانە لە ئەفریقادا بووە.
ڕێکخراوەکە بەڵێن دەدات بەردەوام بێت لە کارە چالاکەکانی لە پێناو باشترکردنی تەندروستی منداڵان و دوورخستنەوەی مەترسیەکانی سەر ژیانیان لە سەرانسەری جیھاندا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن