152 تەندروستی

تەندروستی سلێمانی: کۆرۆنا کۆتایی نەهاتووە

04:25 - 01/06/2025

زەمەن _ تەندروستی

 

 جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆتایی نەهاتووە و ئێستا وەک پەتایەکی وەرزی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، د. هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی دەڵێت: "حاڵەتی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان زۆرە و زۆرینەی ئەو کەسانەی ئێستا تووشی پەتا دەبن، لە راستیدا تووشی کۆرۆنا بوون".

دەشڵێت: بەهۆی بوونی دەرمان و چارەسەری پێویست، لەئێستادا کۆرۆنا وەک پێشتر ئەو مەترسییەی نەماوە، بەڵام بۆ کەسانی بەتەمەن و پەککەوتە، وەک هەموو نەخۆشییەکانی دیکە، مەترسی دروستدەکات.

د. هێرش ئاماژەی بەوەشداوە، "بۆ کۆرۆنا، ئێمە لەسەر نیشانە و چارەسەر کاردەکەین، بۆیە هیچ ئامارێکمان نییە کە رۆژانە چەند کەس تووشی ڤایرۆسەکە دەبن."

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن