ئایا بە پێوە میزکردن بۆ پیاوان لە ڕووی تەندروستی و خۆپاراستنەوە زیانی هەیە؟
12:47 - 16/07/2026
زەمەن تەندروستی
پسپۆڕانی بواری
پزیشکی جەخت دەکەنەوە کە میزکردن به دانیشتن یارمەتی چۆڵکردنی باشتری میزڵدان دەدات
و مەترسییەکانی سەر تەندروستی کەم دەکاتەوە. ئەگەرچی ئەم بابەتە ڕەهەندی کولتووریشی
هەیە (بۆ نموونە لە فەڕەنسا تەنیا ٣٥%ی پیاوان بە دانیشتنەوە میز دەکەن، لە کاتێکدا
لە ئەڵمانیا ئەم ڕێژەیە دەگاتە ٦٢%).
گرنگترین سوودە
تەندروستی و ژینگەیییەکانی میزکردن بە دانیشتنەوە:
١. پاراستنی پاکوخاوێنی
توالێتەکان بە
گشتی بۆ دۆخی دانیشتن دروستکراون. کاتێک پیاوان بە پێوە میز دەکەن، بەهۆی بەرزیی
باڵاوە، دڵۆپەکانی میز بە چواردەوری کاسەی توالێتەکە، زەوی و تەنانەت جلوبەرگەکانیاندا
دەپرژێت، کە ئەمەش سەرچاوەیەکە بۆ بڵاوبوونەوەی بەکتریا.
٢. حەوانەوەی ماسولکەکان و چۆڵبوونی تەواوی
میزڵدان:
لە کاتی دانیشتندا،
ماسولکەکانی حەوز و دەوروبەری میزڵدان زیاتر دەحەوێنەوە (Relax دەبن). بۆ میزکردنێکی تەندروست نابێت مرۆڤ زۆربکات
(پەستان بهێنێت)، بەڵکو دەبێت جەستە خاو بکاتەوە. دانیشتن دەبێتە هۆی ئەوەی میزڵدان
بە تەواوی خاڵی بێتەوە و میزی تێدا نەمێنێتەوە.
٣. کەمکردنەوەی هەوکردن و بەردی میزڵدان:
ماوەی میزی کۆنبوو
لە ناو میزڵداندا، هۆکاری سەرەکۆیی دروستبوونی بەردی میزڵدان و هەوکردنی توندی کۆئەندامی
میزە (UTI). دانیشتن
ڕێگری لەم کێشەیە دەکات.
٤. گونجاو بۆ نەخۆشییەکانی پرۆستات:
میزکردن بە دانیشتنەوە
زۆر بەسوودە بۆ ئەو پیاوانەی بەدەست کێشەکانی گەورەبوونی پرۆستاتەوە دەناڵێنن (کە
نزیکەی ٦٠%ی پیاوانی سەروو ٦٠ ساڵ دەیگرێتەوە)، چونکە فشار لەسەر ڕێڕەوی میز کەم دەکاتەوە.
٥. کەمکردنەوەی مەترسی کەوتن:
دانیشتن لە کاتی
توالێتدا، بەتایبەت لە شەواندا کە مرۆڤ هێشتا بە تەواوی بەئاگا نەهاتووەتەوە، مەترسی
گێژخواردن و کەوتنەخوارەوە کەم دەکاتەوە.