تەندروستی

چەند رێنماییەکی گرنگ بۆ دوای رۆژوو شکاندن

03:37 - 20/04/2021 147 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن-رەمەزان


رۆژووگران کاتێک بەربانگ دەکەنەوە، ئارەزووی هەموو جۆرە خواردن و خواردنەوەیەک دەکەن، بەڵام پزیشکەکان دەڵێن پێویستە بزانرێت چۆن دووبارە وزە بە جەستەت دەبەخشیتەوەو خۆت لە ئازاری گەدە دەپارێزیت.

 

پزیشکەکان جەختدەکەنەوە کە رۆژووگران ئەگەر بە تەندروستانە نەخۆن و نەخۆنەوە، توشی ئازاری گەدە و هەڵئاوسانی سییەکانیان دەبن، بۆ ئەمەش چەند ئامۆژگەرییکەک خراونەتە روو لەوانە:-

- دوای رۆژو شكاندن بڕێكی زۆر ئاو مه‌خۆنه‌وه‌.
- شۆربا باشترین شلەمەنییە بۆ رۆژووگران.
 - جوینی خواردن به‌ هێواشی و له‌سه‌ر خۆ.
- گرنگی دان بە خواردنی سەوزە.
- نه‌خواردنی خواردنی سوێر و چەور.
- هه‌موو دوو كاتژمێر جارێك كوپێك ئاو بخۆره‌وه.
- كه‌م خواردنی شیرینی دوای رۆژو شكاندن.
- دوای چەند کاتژمێرێک لە رۆژووشکاندن وەرزش بکە بە بە هێواشی.
- دوای چەند کاتژمێرێک میوە بخۆ.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement