كازمی: 6ی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردن دەكرێت
09:24 - 24/10/2020
"زەمەن"
سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، شەشی مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدەدرێت و هەموو هەوڵێكیان بۆ هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەردە.
مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق لە وتارێکدا ئهمڕۆ شهممه رایگەیاند، "بەبێ هیچ ناڕەزاییەك شەشی حوزەیرانی ساڵی داهاتومان دیاریكردووە بۆ رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن، پابەندین بەو وادەیەی دیاریمانكردووە".
سەرۆکوەزیرانى عێراق وتیشى، "كارمانكردووە بۆئەوەی كۆمسیۆن ئامادەكاری تەواوبكات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەو وادەیەی دیاریكراوە، بۆ زیاتركردنی گرنتی شەفافیەت و دوور لە ساختەكاری داوامان لە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان كردووە چاودێری هەڵبژاردنەکە بکەن".
وتەکاتى سەرۆکوەزیرانى عێراق لە کاتێکدایە ئەمڕۆ پەرلەمانى عێراق بازنەکانى هەڵبژاردنى لە 16 پارێزگاى عێراق پەسەندکرد.
پێشتر مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق رۆژى شەشى حوزەیرانى ساڵى داهاتووى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە دیاریکرد، ئەمڕۆ جەختى لە ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختەکردوە لەو وادەیەى کە دیاریکردبوو.