814 تەندروستی

ئەگەر پوک نەخۆش بێت کەسەکە تووشی مەترسییەکی دیکە دەبێت

12:14 - 03/08/2020

  1. زەمەن-تەندروستی

پسپۆڕانی بواری تەندروستی دەڵێن، ئەگەر پوکت گرفتی تەندروستی هەبوو، ئەگەری توشبوونت بەخەڵەفان(زەهایمەر) زیاددەبێت.

ماڵپەڕی کونسلتو بڵاویکردەوە، پسپۆڕان روونیدەکەنەوە، توێژینەوەیەک لەسەر چوار هەزار و 559 کەس ئەنجامدراوەو تێیدا دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی گرفتی تەندروستی لە پوکیاندا هەبووە، تووشی خەڵەفان(زەهایمەر) بوون.

پسپۆڕان رێنمایی دەدەن لەوەی پێویستە هەموو کەسێک گرنگی بە تەندروستی دەمو ددانی بدات و پاکوخاوێن رایبگرێت، تاوەکو تووشی نەخۆشی دیکە نەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن