گرنگترین پرۆژه و چالاكییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م له یه‌ك ساڵدا
02:32 - 22/07/2020
"زه‌مه‌ن"
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی خۆی، پرۆژه و چالاكییه‌كانی بڵاو كرده‌وه و وه‌زاره‌ت و ده‌سته و فه‌رمانگه نه‌به‌ستراوه‌كانی وه‌زاره‌ت له ساڵی یه‌كه‌می كابینه‌ی نۆیه‌مدا، توانیویانه به‌پێی هێڵه گشتییه‌كانی حكومه‌ت كاره‌كانی خۆیان به‌ڕێوه ببه‌ن.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری به كۆكردنه‌وه‌ی گرنگترین پرۆژه و چالاكییه‌كانی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت له راپۆرتێكی تێر و ته‌سه‌لدا، پوخته‌یه‌ك له گرنگترین چالاكییه‌كانیان ده‌خاته به‌ر چاوی رای گشتی كوردستان.
ئه‌و راپۆرته كه كۆپییه‌كی بۆ "زه‌مه‌ن" نێدراوه، تێیدا باس له‌وه‌ده‌كات كه هیوادارن ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌و په‌ری ئه‌مانه‌ت و راستگۆییه‌وه، ئه‌دای ساڵی یه‌كه‌می كابینه‌ی نۆیه‌م بۆ بینه‌ران و خوێنه‌رانی خۆیان بگوازنه‌وه.
راپۆرته‌كه له پێشه‌كیه‌كه‌یدا ده‌ڵێ" حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا، سه‌ره‌ڕای بارودۆخی دژواری ئابووری و قه‌یرانی په‌تای كۆرۆنا، به‌و په‌ری شه‌فافییه‌ته‌وه و به‌پێی تواناییه‌كانی خۆی ده‌ستی بۆ گۆڕانگاریی بنه‌ڕه‌تی له حوكمڕانیی وڵات بردووه و به كرده‌وه كار بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی، رۆتین و به‌دیهێنانی شه‌فافییه‌ت و دادپه‌روه‌ری و حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی و په‌ره‌پێدانی پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه كردووه.
راپۆرتی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ده‌رباری گرنگترین پرۆژه و چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌ت و ده‌سته و فه‌رمانگه نه‌به‌ستراوه‌كانی وه‌زاره‌ت له ساڵی یه‌كه‌می كابینه‌ی نۆیه‌مدا له‌م
لینكه‌دا ببینن: