بەرپرسێکی یەکێتی لەبەغدا: ئەو سەروەت و سامانەی لە سلێمانیدا هەیە بەشی بژێوی دانیشتوانەکەی دەکات
04:18 - 15/11/2026
زەمەن_هەواڵ
د. عیزەت سابیر دەڵێت: ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی كه له‌ناو خاكی پارێزگای سلێمانیدا هه‌یه به‌شی بژێوی ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كات، کە دوو گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی غاز له عێراقدا (كۆرمۆر)و (چه‌مچه‌ماڵ)ه.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، د.عیزه‌ت سابیر بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بۆ كاروباری غاز له لێدوانێكدا بۆ (كه‌ناڵ 8)ڕایگەیاند: له چه‌مچه‌ماڵ چه‌ندین بیر لێدراوه‌و به كۆنكرێت سه‌ره‌كه‌ی قه‌پات كراوه تا مه‌كینه‌و كارگه‌و شته‌كانی ته‌واو ده‌بێت، دوای شه‌ش مانگی تر ره‌نگه له چه‌مچه‌ماڵ و كۆرمۆر (هه‌زار ملیۆن) پێ سێجا واتا (ملیارێك پێ سێجا) غاز به‌رهه‌م بهێنرێت.
وتیشی: هه‌موو كوردستان پێویستی به (٦٠٠ بۆ ٧٠٠ ملیۆن پێ سێجا) غاز هه‌یه، ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ ملیۆن پێ سێجا غازی زیاده ده‌بێت.
ئاماژەی بەوەشدا، ئێستا له (كۆرمۆر)ه‌وه كۆمپانیای (دانه‌غاز) بڕی (١٠٠ ملیۆن) پێ سێجا غاز به كه‌ركوك ده‌دات.