جه‌نگی پ.د.ك. و پ.ك.ك
11/3/2020 1:27:00 PM
هەردی مێد
له‌و پانتایه‌ی حه‌مید بۆزارسلان ناوی ده‌نێت <پانتایی سنوربڕی كورد> هه‌میشه دوو هێزی سه‌ره‌كی كه پ.د.ك. و پ.ك.ك له جه‌نگدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مۆنۆپۆڵی نوێنه‌رایه‌تیكردنی ئه‌م پانتاییه، هاوتا به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتێكی ڕه‌مزی بۆ سه‌پاندنی پێناسه و دونیابینی خۆیان به سه‌ر كۆی دینامیك و په‌یوه‌ندبه‌ندییه جڤاتی و سیاسیه‌كان. ئه‌م دوو پارته هه‌ڵگری دوو‌و دونیابینی جودان، نوێنه‌ری دوو ئایدۆلۆژی و دوو پرۆژه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یین.
جه‌نگی ئه‌م دوو پارته هه‌ر جه‌نگێكی ڕه‌مزیش نییه، به‌ڵكو بۆ قه‌ڵه‌مڕه‌ویشه نه‌ك له كوردستانی باشور، به‌ڵكو له رۆژئاڤا، باكور و رۆژهه‌ڵاتش. تێگه‌شتن له جه‌نگ و به‌ریه‌ككه‌وتنی پ.ك.ك و پ.د.ك پێویستی به تێگه‌شتن و شرۆڤه‌یه‌كی زانستی دوور له هه‌ڵا و هه‌ڵچون هه‌یه.
به‌ڵام نه هه‌لومه‌رجی ئه‌م تێگه‌شتنه له لای لێكۆڵه‌ری كورد هه‌یه، نه سه‌كۆیه‌كش بۆ په‌خشكردنی ئه‌م جۆره دید و تێگه‌شتنانه له ده‌ره‌وه‌ی كه‌لێنه سیاسی و حزبیه‌كان. هه‌موو ئه‌وانه‌ی له سه‌ر ئه‌م دوو پارته دواوون له یه‌ك خاڵدا له یه‌ك ده‌چن: هه‌ندێكیان پ.ك.ك ده‌كه‌ن به دێ‌و، له به‌رانبه‌رش هه‌ندێكی دی پ.د.ك. له راستیدا، دونیابینی و روانگه‌ی ئه‌م دوو به‌ره‌یه هه‌میشه له نێوان ڕه‌ش و سپی، حه‌رام و حه‌ڵاڵ ده‌خولێته‌وه و توانای رزگاربوونی له‌م ته‌وقه له‌وه‌ناچێت هه‌بێت.