عهوام و كوردبوون
5/29/2019 8:37:00 AM
هەردی مێد
ئهدهبی كوردی، قسه و باسی رۆژانه، تێسكت و كۆمێنتی خهڵكی ساده و رۆژنامهنوس ههتا نوسین و بهرههمی ڕۆشنبیره مهزنهكانی گهلهكهشمان تهژین له لێدان و تانهدان له كوردبوون.
رۆژانه له ئاست گرفت و كێشه كۆمهڵایهتیهكان، بهریهككهوتن و گهمه سیاسیهكان، ئافات و رووداوی سهر شهقامهكان، مهرگی ئهم و سوتانی ئهو، تد ههر كوردبوون دهبێته جێگهی لۆمه و گازنده. بۆ نمونه دهڵێین كورد و حكومهتیان وتووه>، كورد و سهیاره لێخۆڕینیان وتووه، كێ ههیه به قهد كورد دواكهتوو بێت، كێ ههیه به قهد كورد سیاسی گهمژهی ههبێت>، یهع له مۆسیقای كوردی، ئهم كورده شڕه ههروایه و ههر وابووه، تد.
نمونه و ژمارهی ئهم دهستهواژانه ئهوهنده زۆرن له ژماره نایهن. گهلۆ دونیای دهورووبهرمان، گرفت و كێشه سیاسیهكانمان له چیدا پهیوهندیان به كوردبوونهوه ههیه؟ بۆچی كوردبوون دهبێته شوێنی خۆ بهتاڵكردنهوه؟ گهر نۆربێرت ئلیاس (Norbert Elias)م نه خوێندبایهتهوه ههرگیز بیرم به لای ئهم نوسینهدا نهدهچوو.
ئلیاس له یهكێك له كتێبه دانسقهكانیدا به ناوی سۆسیۆلۆژیا چییه؟ دهڵێت ئهركی جهوههری كۆمهڵناس و لێكۆڵهوهری جددی ڕاوكردنی وههم و خورافیاته، واته دڕدانه به شیكردنهوه و شرۆڤهی بێبنهما.
بۆ ئلیاس لهو شوێنهی شیكردنهوه و سۆراخكردنی زانستی نهبوو، خێرا وههم و خورافیات دهبنه چوارچێوهی بیر و كردهكانمان. ئلیاس چاخی ناوهند و ساڵی سیهكانی ئهڵمانیا تا رادهیهك بهیهك دهچوێنێت. له چاخی ناوهند كاتێك تاعون مرۆڤهكان ههرهسان دهكات، به هۆی پهینهبردن به نهخۆشی تاعون و نهدۆزینهوهی شیكردنهوهیهكی زانستی بۆ هۆكار و سهرههڵدانی، خێرا خهڵكهكه جولهكه و بیانیهكان دهكهن به قۆچی قوربانی و جاڕی مهرگیان دهدهن، چونكه بۆ ئهمان خوا غهزهبی لهم دوو گروپه گرتووه و به هۆی ئهمانهوه تاعونی ناردووه.
له ساڵی سیهكان و ئهڵمانیای نازیش له ناو جهرگهی كۆمهڵگایهكی به مێگهلبوو، نازیهكان ئهڵمانیهكان بڕواپێدێنن كه قاتوقڕی و ههژاری به هۆی جولهكهكانهوه سهریههڵداوه و ئهوه ئهوانن گهمه به میكانیزمهكانی بازاڕهوه دهكهن و ئهمان ئهم نههامهتیهیان دروستكردووه. ئیتر جولهكه له سهر گۆی زهوی دهبێت بهو شوێنی خوبهتاڵكردنهوه و خۆرهحهتكردن، ئهو شتهی ئلیاس ناوی دهنێت (exutoire). لهم گۆشهنیگایهوه، له مهملهكهتی ئێمه نه بۆ رهدهڵوبهدهڵه سیاسیهكان، نه بۆ گرفته كۆمهڵایهتیهكان، نه بۆ كارهسات و رووداوی سهر شهقامهكانش گفتوگۆ و گهڕان و سۆراخكردنی زانستی و عهقڵانیانه نییه. لهو كاتهی موچه دوادهكهوێت، ئهوه كوردبوونه دهبێته شوێنی خۆبهتاڵكردنهوه.
كوردبوون ڤاریابڵ نییه بۆ شیكردنهوهی گرفته كۆمهڵایهتیهكان، بۆ كێشه سیاسیهكان… كوردبوونی من چی پهیوهندیهكی به لاساری من، ههڵهی من، شكستی من له كارهكهم، تد ههیه؟ شكستی وهزیرێك له وهزیفهكهیدا، یان له بهر نهبوونی ئهزمونه، یان ناجددیهت، یان ههلومهرجی سهختی سیاسی، یان قاتوقڕی ئابوری…ئهو كاتهی له سهر ڕێگاوبانهكان رووداوێك روودهدات كوردبوون له چیدا لهمه بهرپرسه؟ قوتكردنهوهی كوردبوون جگه له سیخناخكردنی رووداوهكه و راكردن له وڵام و تێگهشتن لێی هیچی دی نییه. بۆردیۆ دهڵێت یهكێك له كاریگهریه ههره گرنگهكانی سۆسیۆلۆژیا له خۆرئاوا دڕدان بوو به شیكردنهوهی بێبنهما و تاكههۆكار. بۆردیۆ دهڵێت سۆسیۆلۆژیا فێریكردین كاتێك كهسێك له سهر ڕێگاوبانهكان رووداوێكی سهیارهی به سهر دێت، خێرا پهنجه بخینه سهر زیاترین هۆكار و پاڵنهری رووداوهكه بۆ دۆزینهوه و دهستنیشانكردنێكی عهقڵانیانهی هۆكارهكانی رووداوهكه.
بهر ههر حاڵ، عهوام نایهوێت به دوای تێگهشتنی دهوروبهری بگهڕێت، ئهو تهنها شیكردنهوهی حازر بهدهستی دهوێت، بۆئهمهش كوردبوون باشترین شیكردنهوهیه. به كوردبوون گهندهڵی، شكستی سیاسی، بڕینی كارهبا، بهرزبوونهوهی نرخی شتومهك، تد شیدهكاتهوه. ئیتره كوردبوون بۆ عهوام باشترین شوێنی خۆبهتاڵكردنهوهیه.