دیدێك له په‌راوێزی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا
11/7/2020 6:32:00 PM
هەردی مێد
له‌وانه‌یه یه‌كێك
له خاڵه پۆزه‌تیڤ و باشه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌مجاره‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌بێت
كه بوو به سه‌كۆیه‌ك بۆ ده‌رخستنی بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكی و
ئاشكراكردنی دۆخی هۆشیاری و بیركردنه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری ئه‌مریكیه‌كان.
دڵنیام زۆرێكمان
نه‌مانده‌زانی له كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكی مرۆڤگه‌لێك هه‌بن په‌نا بۆ نوشته، جادوگه‌ری
و دوعا له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رن و بڕوایان به كاریگه‌ری ئه‌م جۆره پراكتیكانه
هه‌بێت. نه‌مانده‌زانی خه‌ڵكێك بڕوای به‌وه هه‌بێت كه شه‌یتان و ئه‌هریمه‌ن
هاتوون ده‌نگه‌كانی تره‌مپ بدزن و زه‌مینه‌سازی بۆ دۆڕانی بكه‌ن. نه‌مانده‌زانی هۆشیاری
و بیركردنه‌وه‌ی به‌شێكی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكی ئاوها عه‌فه‌ویی، تافهه و هاكه‌زایی
و بێ‌مانا بێت.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه
كه دۆخی ناوه‌وه و بونیادی عه‌قڵی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكی پێنیشانداین ده‌بێت به
لایه‌نی كه‌مه‌وه یه‌ك وانه‌ی لێفێرببین، به تایبه‌تی ئه‌و چینه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی
كوردی ناوی خۆی ناوه ڕۆشنبیر. ده‌بێت ڕۆشنبیری ئێمه دیدی و روانهگهیان بۆ رووداو
و پراكتیك و دونیابینی مرۆڤی كورد ئه‌هوه‌نتر و ڕێژه‌ییتر بكه‌ن و پێیوانه‌بێت
كورد میلله‌تێكی دواكه‌توو، سه‌یر و غه‌ریبن.
له راستیدا،
ئاشنانه‌بوونی ڕۆشنبیری كورد به كۆمه‌ڵگه‌كانی دی و مێژوویان هه‌میشه له خوێندنه‌وه
و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیان بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی دووچاری زیاده‌ڕه‌وی و هه‌ڵه‌ی
كردوون. به شێوه‌یه‌ك رووداوه‌كانیان وه‌ك رووداوی دانسقه و تایبه‌ت به كورد
بینیووه. بێئاگایی ئه‌مان له مێژوو و دینامیكی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌كانی دی ڕێگه‌ی
بۆ سه‌رهه‌ڵدانی <كولتورێكی لۆكاڵی> و <دیدێكی لۆكاڵ> خۆشكردووه كه
تێدا نوسین و هه‌ڵسه‌نگاندنی رۆشنبیری ئێمه بۆته داشۆرین و سوكایه‌تیكردن به
كورد، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له دونیای ئێمه رووده‌دات له شوێنێكی دی و دونیایه‌كی
دی نه‌بن.
كێشه‌ی ئه‌م
كولتوره لۆكاڵییه هه‌ر ئه‌وه نییه كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی وه‌ك شاز و غه‌ریب پیشانده‌دات،
یان هه‌موو رووداوه‌كانی دونیای ئێمه ده‌كات به رووداویی تایبه‌ت به كورد و
دواكه‌وتووی كورد، به‌ڵكو هیچ زه‌مینه‌سازییه‌كی بۆ كاری به‌راوردكردن نههێشتوتۆتهوه.
ئه‌م كولتورییه لۆكاڵییه دۆخێكی خوڵقاندووه هه‌موو به‌راوردكردنێكی كۆمه‌ڵگه‌ی
كوردی و رووداوه‌كانی ناوی به كۆمه‌ڵگه‌كانی دی به پاسا و بیانوو ده‌زانێت بۆ
شاردنه‌وه‌ی دۆخی كورد. واته هۆشیارییه‌كی دروستكردووه كه داشۆرینی كۆمه‌ڵگه‌ی
كوردی كردووه به مه‌رجی ژیری و به‌رزی ئاستی ڕۆشنبیری. ئه‌م كولتوره لۆكاڵییه
كاری به‌راوردكردنی كردووه به پاساو، له كاتێكدا به بێ به‌راوردكردن ئه‌سته‌مه
هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له خۆی تێبگات.
هه‌میشه پێموابووه
و له رابردووش‌دا جهختمكردۆهتهوه كه هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ی له مه‌مله‌كه‌تی
ئێمه رووده‌ده‌ن ئاساییین و به‌شێك نین له رووداوی ناوازه و سه‌یر. هه‌میشه پێموایه
بووه ئه‌وانه‌ی كار بۆ نیشاندانی شازێتی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌كه‌ن، هه‌ر خۆیان
شاز و سه‌یرن، هاوتا بێ‌ئاگا و دابڕاون له دینامیكی كۆمه‌ڵگه‌كانی دی.
بۆیه هیوادارم
هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا و رووداوه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌م هه‌ڵبژاردنانه ببنه
مایه‌ی ئههوهنبوون و ڕێژه‌ییبوونی روانگه و دیدمان سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵگه‌ی
كورد و رووداوه‌كانی.