28 کوردستان

بەپەلە.. پەرلەمانتارانی یەکگرتوو بڕیاری کۆتایی لە بەشداری یان بایکۆتی یەکجاری دەدەن

02:47 - 05/11/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 یەکگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیدا بڕیاری کۆتایی لەبارەی کۆبوونەوەکانی داهاتووی پەرلەمان دەدەین.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، مستەفا عەبدوڵڵا، ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ یان لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو و فراکسیۆنەکەیان کۆ دەبێتەوە تاوەکو بڕیار لەسەر بەشداریکردن یان بەشدارنەکردن لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی پەرلەمان بدەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوە دا که لەگەڵ سەرجەم ئەندامانی فراکسیۆنەکاندا ڕاوێژ دەکەن و بۆچوونی هەمووان وەردەگرن بۆ ئەوەی بڕیارێکی گشتگیر و هاوسەنگ بدەن.

سەبارەت بە شێوازی بڕیاردانیش، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو ڕوونی کردەوە که پرسی بەشداریکردن لە پەرلەمان دەبرێتە ناو کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسییەوە و لەوێ بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدرێت، و ئەوانیش وەک فراکسیۆن پابەند دەبن بە هەر بڕیار و دەستپێشخەرییەک کە لەلایەن سەرکردایەتی یەکگرتووەوە دەردەچێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن