ئه‌مڕۆ یادی 128 ساڵه‌ی جه‌ژنی رۆژنامه‌گه‌ری كوردییه
02:25 - 22/04/2026
زه‌مه‌ن_كوردستانی
ئه‌مڕۆ 22ی نیسان، رۆژی رۆژنامه‌گه‌ری كوردییه، كه له شاری قاهیره‌ی
پایته‌ختی میسر‌و 128 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردی به ناوی
"كوردستان" ده‌رچوو.
رۆژنامه‌ی كوردستان یه‌كه‌مین
رۆژنامه‌ی ئه‌هلی كوردییه و یه‌كه‌م ژماره‌ی له 22ی نیسانی ساڵی 1898 به هه‌وڵی
میقداد میدحه‌ت به‌درخان و جه‌لاده‌ت به‌درخان ده‌رچووه.
رۆژنامه‌ی كوردستان له‌ماوه‌ی
پێنج ساڵ و له پێنج وڵات و شوێنی جیا به چوار لاپه‌ڕه‌ی فولسكاپ، 31 ژماره‌ی لێده‌رچووه،
كه ژماره 1 -5 ی له‌لایه‌ن میقداد مه‌تحه‌ت به‌درخانه‌وه ده‌رچووه و ژماره
6-31 كه كۆتا ژماره‌یه‌تی له‌لایه‌ن عه‌بدولڕه‌حمان به‌گی برایه‌وه ده‌رچووه.
رۆژنامه‌كه هیچ شوێنێكی
جێگیری نه‌بووه به‌شێوه‌یه‌ك، ژماره 1-5 ی له قاهیره و ژماره 6-19 له جنێف و
ژماره 20-23 دووباره له قاهیره و ژماره 24 له له‌نده‌ن و ژماره 25-29 له فۆڵكستن
و 30-31 دووباره له جنێف چاپكراوه.
هاوكات ساڵی 2021یش،
په‌رله‌مانی كوردستان؛ پێشنیازە بڕیاری ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی له22ی نیسانی هه‌مووساڵێك،
په‌سه‌ندكرد كه مه‌به‌ست له‌ده‌رچوواندنی ئه‌و بڕیاره بۆ به‌فه‌رمی ناساندنی ڕۆژی
ڕۆژنامه‌گه‌ریى كوردییه، كه‌یه‌كه‌م ژماره‌ى ڕۆژنامه‌ى كوردستان له‌لایه‌ن میقداد
مه‌دحه‌ت به‌درخان له 22ى نیسانی 1898 له‌قاهیره ده‌رچووه، هه‌روه‌ها بۆ رێزگرتنه
له‌و رۆڵه مێژوویی و به‌رچاوه‌ى كه‌ڕۆژنامه‌ی كوردی له‌پاراستنی زمان و كلتوور‌و پیشه‌ی
رۆژنامه‌نووسی و بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و به‌ره‌وپێشبردنی
كۆمه‌ڵگه بینیویه‌تی.
ساڵانه له هه‌رێمی
كوردستان، 22ی نیسان وه‌ك رۆژی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیی به‌رز راده‌گیرێت و به‌و بۆنه‌یه‌وه
چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر به‌ڕێوه‌ده‌چن.