83 کوردستان

له‌ بەریتانیا كوردێكی تاوانباری دەستگیركردووە كە١٤ساڵ بووە گەڕابۆوە

09:57 - 16/04/2026


كاوە ڕەش/ بەریتانیا

دوای زیاتر لەیەك دەیە، دواجارو لەكاتی گەڕانەوەی بۆ بەریتانیا، كوردێك دوای ١٤ساڵ لەئەنجامدانی تاوانێكی دەستدرێژی سێكسی، لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی شاری بێرمینگهام دەستگیركرا.
تاوانبار ز.ع. م، تەمەن ٤٨ساڵ، بەتاوانی ئەوەی كەساڵی ٢٠١١ دەستدرێژی سێكسی كردۆتە سەر کوڕێکی هەرزەکارو ئازاری داوە، دواجار ڕووبەڕووی دادگاو یاسا كرایەوە.
ز، كەپێشتر دانیشتوی شاری هۆدەسفێڵد بووە، دانی بەتاوانە سێکسیدا ناوە، کەبریتین لەدەستدرێژی سێکسی بۆسەر هەرزەكارێكی كوڕو دروستکردنی وێنەی ناشایستە لەوێنەی ساختەی منداڵان، کەدەساڵ لەمەوبەر لە ساڵی 2011 ئەنجامیداوە.
ئەو كوردە، بەهۆی ئەوتاوانە، بۆ ماوەی ٥ساڵ و دوو مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا لەكاتی دادگایی كردنی، لەدادگای تاجی شاری لیدز، لەبەریتانیا.
ناوبراو دوای ئەوەی کوڕێكی هەرزەکار ئەوکاتە تاوانەكەی بەپۆلیس ڕاگەیاندوە، ئەو ووڵاتی بەریتانیای جێهێشتووەو هەڵاتوە بۆ باكوری عێڕاق. لەلێکۆڵینەوەکانی پۆلیس دەرکەوە، پاش زیاتر لە١٤ساڵ، زانا لەعێراقەو لە تشرینی یەکەمی 2025، بەنیازە بگەڕێتەوە بەریتانیاو لە 16ی تشرینی یەکەمدا لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بیرمینگهام دەستگیرکراوە.
ئەفسەری لێكۆڵینەوەو بەدواداچون، کۆنستابڵ لین ساندەرسۆن، لەیەکەی پاراستنی منداڵانی کیرکلیس، ڕایگەیاندووە: ئەو تانبارە بەڕوونی دیاربووە كەمەترسییەکی بەرچاوی لەسەر هەرزەكارێكی نێر دروست كردووە، ئێمە پێشوازی لەو بڕیاری سزادانە دەکەین لەدادگا. لەبارەی ئەو تاوانە ترسناکانەی کەئەنجامی داوە، كەبەقووڵی کاریگەرییان لەسەر قوربانییە گەنجەكە هەبووە، ئەو ئەفسەرە ئاماژەی پێداوە، من بەشێوەیەکی شەخسیی دەمەوێت سوپاسی قوربانیەكە بکەم، بۆئازایەتییەکەی لەڕاپۆرتکردنی ئەم تاوانەو پشتگیریکردنی لەلێکۆڵینەوەکە هەیبووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئازایەتییەکی زۆری دەوێت بۆ ئاشکراکردنی ئەو جۆرە سووکایەتیی و دەستدرێژیانە، بۆیە، هیوادارین بەزیندانی و سزادانی ئەو تاوانبارە. تا ڕادەیەک سوكنای بەقوربانییەكە بگات.
هاوكات هەر ئەو  ئەفسەرە دەڵێت،
"ئێمە دەخوازین هەموو ئەوانەی  كەقوربانیانی دەستدرێژی سێکسیین و تائێستا بەهەر هۆیەك بێت ڕیپۆرت نەکراون، بێنە پێشەوە، بۆ ئەوەی ئێمە هاوكاریان بین، گرینگ نییە کەی تاوانەکە ڕوویداوە، ئێمە هەمیشە گوێ دەگرین و هەموو هەوڵێک دەدەین، بۆ لێکۆڵینەوە و پشتگیریکردن و بەیاسایی كردنی كەیسەكان.
لەلایەكی دیكەشەوە ڕۆژی ٥شەممەی ڕابروو، دادگای شاری كاردیف، لەبەریتانیا، دوو كوردی دیكەی هەریەكە بە١٩ساڵ زیندانی كردن سزادان، بەتاوانی قاچاخچیەتی كردن  بەكۆچبەری نایاساییەوە بۆ بەریتانیاو ئەوروپا.
ئەو دوو كوردە خاوەنی شوێنی شۆردنگەی ئۆتۆمبیل بوون لەشاری كاردیف و هەرلەوێشەوە لەڕێگای تۆڕێكی قاچاخچیەتی كردن بەكۆچبەرانەوە، كارەكانیان ئەنجام داوە.
بەپێی لێكۆڵینەوەو بەدواداچونی ئاژانسی بەره‌نگاربونەوەی تاوانی نیشتیمانی بەریتانیا، هەریەكە لەدڵشاد شەمۆ، تەمەن ٤٣ساڵ  كەكوردێكی عئڕاقییەو، عەلی خدر، تەمەن ٤٢، كوردێكی ئێرانییە، بەڕێگای قاچاغ سەدان پەناخوازی نایاساییان لەووڵاتانی عێڕاق و سوریاو ئێرانەوە، گەیاندۆتە ئەوروپاو بەریتانیا. پاش چاودێری كردن و پشكنینی پەیوەندیەكانیان بۆماوەیەكی زۆر،دواجار لەلایەن تیمی ئاژانسی بەرنگاربونەوەی تاوانی نیشتیمانی بەریتانیاوە دەستگیراون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن