هاتووچۆ بۆ رێگای سەیرانگاکان بڕیارێکی دەرکرد
03:52 - 16/04/2026
زەمەن_هەواڵ
هاتووچۆی هەولێر بە مەبەستی کەمکردنەوەی جەنجاڵی و ڕێکخستنی هاتووچۆ لە ناوچە گەشتیارییەکان بڕیارێکی نوێی بۆ ڕۆژانی هەینی دەرکرد و هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیلی قەدەغەکرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای هەولێربڵاویکردەوە، بە مەبەستی کەمکردنەوەی جەنجاڵی و ڕێکخستنی هاتووچۆ لە ناوچە گەشتیارییەکان، بڕیاردراوە بە قەدەغەکردنی هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لەو ڕێگایانەی کە دەبنە ناوچەی گەشتیاری. ئەم بڕیارە تەنها ڕۆژانی هەینی دەگرێتەوە.
هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەم هەنگاوە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و بۆ ڕێگریکردنە لە دروستبوونی جەنجاڵی و ئاستەنگی هاتووچۆ لە ڕێگاکانی ناوچە گەشتیارییەکان، تاوەکو هاووڵاتییان و گەشتیاران بتوانن بە ئاسانی هاتووچۆ بکەن.
هاتووچۆی هەولێر،داوا لە شۆفێرانی بارهەڵگر و خاوەن ماتۆڕسکیلەکان دەکرێت پابەندی ڕێنماییەکان بن بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی نەبنەوە.