10وتار

ئەو ژنە ئیرانییە چەکفرۆشەی لە لۆس ئەنجلس، دەستگیرکرا

4/21/2026 12:32:00 PM
لوقمان غه‌فوور

لەناو شێوازێکی شاهانەی ژیاندا، ژنێکی ئیرانی بۆ پشتیوانی لە ئیران تۆمەتبارە بە فرۆشتنی چەک و تەقەمەنی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.

وەزارەتی دادی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ژنێکی ئێرانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی لۆس ئەنجلۆس دەستگیرکراوە، کە گوایە بە ناوی تارانەوە بازرگانی بە چەکەوە کردووە بۆ سودان.

شەمیم مافی، 44 ساڵ «تۆمەتبارکرا بە ... دەڵاڵی فرۆشتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بۆمب، فیوزی بۆمب، و ملیۆنان گوللە تەقەمەنی کە لەلایەن ئێرانەوە دروستکراون و بە سودان فرۆشراون» وەزارەتەکە لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی X ئەمڕۆ ٢٠ی ئەپرل، بڵاویکردۆتەوە.

پارێزەری ئەمریکی بیل ئێسایلی لە پۆستێکی پێشووتردا لە x نووسیبووی کە شەمیم لە گەڕەکی وودلاند هێلز لە  لۆس ئەنجلۆس-ی ویلایەتی کالیفۆرنیا دەژیا و هاووڵاتییەکی ئێرانییە و لە ساڵی ٢٠١٦ بووەتە دانیشتوویەکی هەمیشەیی یاسایی و لەئەمریکا دەژیا.
شەمیم ڕۆژی ١٨ی ئەپرل لە فرۆکەخانە دەستبەسەر کرا و ئەگەر تاوانەکەی بەسەردا ساغبێتەوە، سزای ٢٠ ساڵ زیندانی فیدراڵی بەسەردا دەسەپێنرێت.

لەگەڵ پۆستەکەی ئیسایلی-دا  وێنەی ژنێک بڵاوبۆتەوە کە پێدەچێت شەمیم بێت کە لەلایەن بریکارە کانی پۆلیسی فیدراڵیەکانەوە لە فڕۆکەخانە دەورە دراوە.

لەم دواییانەدا، نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا لەوەی سودان مەترسی ئەوەی لەسەرە کە بخرێتە ناو "برسێتی و داڕمانی تەواو"ەوە، لەکاتێکدا شەڕی نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی نیمچە سەربازیی (RSF) پێی ناوەتە چوارەمەوە.

دێنیس براون، بەرپرسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سودان،  چوار رۆژ لەمەوبەر بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، سودان ڕووبەڕووی گەورەترین قەیرانی مرۆیی جیهان بووەتەوە و سەرچاوەی چەکە دەرەکییەکان بەشێکن لە تاوانەکە.

لە سکاڵایەکی تاوانکاریدا کە لە بەرواری ١٢ی ئازاردا بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە شەمیم و هاوڕێیەکی کە ناوی نەهێنراوە، کۆمپانیایەکیان لە میرنشینی عومان بە ناوی ئەتڵەس ئینتەرناشناڵ بزنس بەڕێوەبردووە، کە لەڕێگەیەوە بازرگانی بە چەک و تەقەمەنیەوە کردووە، کۆمپانیاکە لە ساڵی ٢٠٢٥دا زیاتر لە حەوت ملیۆن دۆلاری وەک پارە دەستکەوتووە.

بەپێی بەڵگەنامەکانی دادگا، بە جیا، شەمیم و هاوڕێکەی  55 هەزار فیوزی بۆمبیان بۆ فرۆشتن بە وەزارەتی بەرگری سودان، ئامادەکردووە.

لە سکاڵاکەدا هاتووە: “ هاوپێچ لەگەڵ ئەو مامەڵەیەدا، شەمیم نامەیەکی پێشکەش بە فەیلەقی پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران کردووە بۆ کڕینی فیوزە بۆمبییەکان بۆ سودان”. 

بڕیارە ڕۆژی دووشەممە مافیا لە دادگای ناوچەی ئەمریکا لە لۆس ئەنجلۆس ئامادە بێت. ئەگەر تاوانبار بکرێت، ئەوا دەتوانێت تا ٢٠ ساڵ زیندانی بکرێت.

نەتەوە یەکگرتووەکان چەندین جار داوای لە وڵاتانی بیانی کردووە کە واز لە خۆشکردنی شەڕەکە بهێنن ،بەڵام دەوڵەتانی دیاریکراوی تۆمەتبار نەکردووە.

لە لایەک سوپای سودان لە لایەن میسر و سعودیەوە پاڵپشتی کراوە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دروستکراوی تورکیا و ئێرانی پيدراوە.

شەمیم مافی، هاوڵاتییەکی ئیرانییە و مافی مانەوەی هەمیشەیی لە ئەمریکا هەیە لە ساڵی ٢٠١٦ ەوە، گوایە وابەستەیە بە سەربازی و هەواڵگری ئێرانەوە، ماوەیەکە لەگەڵ کۆمپانیای LAX بەناوی ئێرانەوە کاردەکات بۆ دەڵاڵیکردنی گرێبەستی چەک لەگەڵ سودان.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن