151 ئابوری

فراكسیۆنی یه‌كێتی: به‌شداریی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ناكه‌ین

10:15 - 16/04/2026

زه‌مه‌ن - هه‌واڵ

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەبارەی ئاڵوگۆڕکردنی پۆستی پارێزگاری شارەکە کۆبێتەوە، پۆستەکە بۆ یەکەمجار دەدرێت بە بەرەی تورکمانی.

 

 رۆژی پێشتر ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كاتژمێر 12:15 خوله‌كی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 16ی نیسانی دیاریكردووه‌ بۆ دانیشتنێك كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی رێبوار ته‌ها، پارێزگاری كه‌ركوك و هه‌ڵبژاردنی پارێزگارێكی تر وه‌ك جێگره‌وه‌.

شه‌وی رابردوو، به‌شێك له‌ لایه‌نگرانی یه‌كێتی چونه‌ به‌رده‌م ماڵی رێبوار ته‌ها، پارێزگاری كه‌ركوك له‌ گه‌ڕه‌كی ده‌روازه‌ و ناڕه‌زایی خۆیان نیشاندا له‌هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له‌ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك، هه‌روه‌ها داوایانكرد پێنج ئه‌ندامه‌كه‌ی یه‌كێتیی به‌شداریی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن نه‌كه‌ن

عه‌بدوڵا میروه‌یس ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت "ته‌واوی ئه‌ندامانی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ سلێمانین، كۆبونه‌وه‌یه‌كی حزبیمان هه‌یه‌، بۆیه‌ به‌شداریی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ناكه‌ن"، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌گه‌ر دانیشتنه‌كه‌ بۆ رۆژانی دواتر دوابخرێت؟ وتی "هێشتا هیچ بڕیارێكمان نه‌داوه بۆ داهاتوو‌".

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كاتژمێر 12:15 خوله‌كی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 16ی نیسانی دیاریكردووه‌ بۆ دانیشتنێك كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی رێبوار ته‌ها، پارێزگاری كه‌ركوك و هه‌ڵبژاردنی پارێزگارێكی تر وه‌ك جێگره‌وه‌.

به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ هه‌ردوو پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب و توركمان جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ ره‌زامه‌ندی نیشاندانی یه‌كێتیی به‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی رێبوار ته‌ها و ده‌ستبه‌كاربونی محه‌مه‌د سه‌معان، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی وه‌ك پارێزگار، له‌گه‌ڵ ئاڵۆگۆڕ له‌ پۆسته‌كانی تر.

سه‌وسه‌ن عه‌بدولواحید، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ به‌ره‌ی توركمانی، له‌ 14ی نیسان به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت "پرسی ئاڵۆگۆڕ له‌ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك كۆتایی هاتووه‌ و بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌، ئه‌و پۆسته‌ ده‌درێت به‌ پێكهاته‌ی توركمان".

هه‌روه‌ها ره‌عد ساڵح، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب، له‌ لێدوانێكیدا بۆ (كه‌ركوك ناو) به‌ هه‌مان شێوه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ ره‌زامه‌ندبونی یه‌كێتی له‌ گۆڕانكاریی له‌ پۆستی پارێزگار كه‌ركوك و راده‌ستكردنی به‌ به‌ره‌ی توركمانی، ئه‌وه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی سیاسی ئاڵۆگۆڕی پۆسته‌كانی كه‌ركوك كه‌ مێژووه‌كه‌ی بۆ 10ی ئابی 2024 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

ره‌عد وتی "كاندیدی توركمان بۆ ئه‌و پۆسته‌ش محه‌مه‌د سه‌معان سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانییه‌".

هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، لە دوای 2003، تەنیا دوو هەڵبژاردنی تێدا بەڕێوەچووە، یەكەم لە 30ـی كانوونی دووەمی 2005 لەگەڵ هەڵبژاردنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو كە بەناوی هەڵبژاردنی (كۆمەڵەی نیشتمانی)بوو، لیستی برایەتی كە هەموو زۆرینەی حزبە كوردییەكانی تێدابوو لەگەڵ كریستیانەكان و عەرەب و توركمان، زۆرینەی كورسییەكانیان بەدەستهێنان 26 كورسی بوو.

دووەم هەڵبژاردنیش دوای 18 ساڵ لە 18ـی كانوونی 2023 بەڕێوەچوو، بەڵام ئەمجارە یەكێتی پێنج كورسی هێنا و پارتیش دوو كورسی هێنا، یەكەم پارێزگاری كەركووك دوای رووخانی رژێمی بەعس  2003 عەبدولرەحمان مستەفا دانرا و دواتر لە 2005 لەكۆی 41 ئەندام بەزۆرینەی دەنگ لەئەنجوومەنی پارێزگا هەڵبژێردرا و تا 2011 بەردەوام لەپۆستەی كە بەردەوام بوو، بەڵام دواتر بەڕێككەوتنی لایەنە سیاسییە كوردییەكان پۆستەكە  ئاڵوگۆڕ كرا  نەجمەدین كەریم 2011 لەكۆی 41 كورسی بەدەنگی 28 دەنگ بووە پارێزگاری شارەكە تا رووداوەكانی 16 ئۆكتۆبەری 2017 بەردەوام بوو.

لەگەڵ رووداوەكانی 16ـی ئۆكتۆبەر، حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی ئەوكات راكان جبووری ئەوكات جێگری پارێزگار بوو بۆ كاروباری هونەری كردی بە پارێزگار بەوەكالەت تا 2024 بەردەوام بوو، لە 2024 لەهۆتێل رەشید لەبەغدا رێككەوتنێك لەنێوان یەكێتی و عەرەب و بزوتنەوەی بابلیۆن كرا، ئەندامانی ئەنجوومەنەكە لەوێ كۆبوونەوە بوو رێبوار تەها بەدەنگی نۆ ئەندام لەكۆی 16ـی ئەندام كرایە پارێزگار.   یەكێتی پێنج ئەندام، عەرەب سێ ئەندام، كریستیان یەک ئەندام.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن