49 کوردستان

عەلی حەمە ساڵح داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی پەرلەمان دەکات

01:30 - 20/10/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست بڵاویکردووەتەوە، دوای دوو ساڵ،لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان، دروستترین بژاردە هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستانە.

دەقی بڵاوکراوەکە؛

 دوو ساڵ پێش ئێستا، ڕەوتی هەڵوێست بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کرد.
دوو ساڵ بەسەر ئەو دەنگدانەدا تێدەپەڕێت، و جگە لە سوێندخواردن و بڕینەوەی مووچە بۆ پەرلەمانتاران، هیچ هەنگاوێکی کرداری نەنراوە. 
هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار، هەروەک چۆن هۆکاری هەموو نەهامەتی و ماڵوێرانییەکی کوردستانن، بە هەمان شێوە هۆکاری ئەم دۆخەی ئێستان. 
لە ئێستادا پەرلەمانیان بە بارمتە گرتووە و حکومەتیش شەرعییەتی نەماوە.
ئێمە وەکو ڕەوتی هەڵوێست، هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی پەرلەمان و ناساندنی فەرمیی حکومەت وەک حکومەتێکی کاربەڕێکەر، بە باشترین بژاردە دەبینین.
بۆ ئەم مەبەستەش سکاڵای یاساییمان لە دادگای باڵای فیدڕاڵی تۆمار کردووە، و ڕۆژی ٢٦ی تشرینی یەکەم دادبینیی هەردوو دۆسیەکەیە.
وەکو ڕەوتی هەڵوێست، هەرگیز سیاسەت و دەنگی دەنگدەر ناکەین بە ئامرازێک بۆ مامەڵە و دەستکەوتی کەسی. لای ئێمە، دەنگی خەڵک ئامرازێکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ستەمکاری.
پەرلەمانێک کە دوو ساڵ بێت هەڵبژێردرابێت و حکومەتێکی لێ دروست نەبووبێت، نیشانەی قەیرانێکی سیاسیی قووڵ و بێباکیی بەرپرسانی هەردوو حیزبی دەسەڵاتدارە بەرامبەر دەنگدەرانی خۆیان و پرۆسەی دیموکراسی.
عەلی حەمە ساڵح
بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست See less

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن