بەپەلە.. عەلی زەیدی مووچەی جێگرانی سەرۆککۆماریشی بڕیی
04:25 - 18/10/2026
زەمەن_هەواڵ
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە میدیا عیراقییەکانی ڕاگەیاندووە، هێزه سیاسییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنی به‌رایی هه‌ریه‌كه له (محه‌مه‌د حه‌لبوسی)ی سه‌رۆكی حزبی ته‌قه‌دوم و (فالح فه‌یاز) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی؛ وه‌كو جێگرانی سه‌رۆك كۆمار دابنرێن.
ئەمڕۆ یەکسەممە، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، ئاژانسی (شه‌فه‌ق نیوز) له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه، ئاشکرایکردووە، هه‌ریه‌كه له (محه‌مه‌د حه‌لبوسی)ی سه‌رۆكی حزبی ته‌قه‌دوم و (فالح فه‌یاز) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی؛ وه‌كو جێگرانی سه‌رۆك كۆمار دیاریکراون و ئه‌م پۆستانه له‌رووی شایسته‌ی داراییه‌وه (واتا موچه‌و ده‌رماڵه) هاوشێوه‌ی پۆسته‌كانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و شایسته‌ی داراییان ته‌نیا له موچه‌ی بنه‌ڕه‌تیدا كورت ده‌بێته‌وه، به‌بێ بوونی ته‌رخانكراوی نوسینگه یاخود هێنانه كایه‌ی پله‌ی وه‌زیفی نوێ بۆیان.
پرسی كاراكردنه‌وه‌ی پۆستی جێگرانی سه‌رۆك كۆمار له كۆبوونه‌وه‌ی گفتوگۆی هێزه سیاسییه‌كاندا قسه‌ی زۆری له‌سه‌ر كراوه، چ له دیداره دووقۆڵییه‌كان یاخود كۆبونه‌وه فه‌رمییه‌كان و یه‌كێكه له ئه‌جێنداكانی جوڵه‌ی سیاسی ئاینده.