بەپەلە.. قەدەغەکرا
01:33 - 20/10/2026
زەمەن_هەواڵ
حکوومەتی هەرێم مامەڵەکردنی بەدراوی دیجیتاڵی قەدەغە کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا مامەڵەکردن بە دراوە دیجیتاڵییەکان و ئاڵوگۆڕی ئەلیکترۆنیی ناسراو بە فۆڕێکس قەدەغە بکات.
ئەو بڕیارە ئاراستەی گشت کۆمپانیاکانی دابینکردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت کراوە تا دەستبەجێ جێبەجێی بکەن.
هاوکات جەخت لە قەدەغەکردنی تەواوەتیی مامەڵەکردن بە دراوە دیجیتاڵییەکان کراوەتەوە تا رێگری لە بازرگانیی نایاسایی بە دراو بکرێت
ئەم لە کاتێکدایە ڕۆژی ٩ـی ئەم مانگە، سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گشتاندنێکی فەرمیدا، وەزارەتی ناوخۆی راسپارد دەستبەجێ سەرجەم کۆمپانیا و نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی ئەلیکترۆنی دابخات.