مەسرور بارزانى: هەر كات یەکێتى ئامادەبێت بۆ کۆبوونەوە، ئێمەش ئامادەین
03:46 - 20/10/2026
زەمەن_هەواڵ
مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: چاوەڕوانی کۆبوونەوە بووین لەگەڵ یەکێتی بەڵام بە چەند هۆکارێک دواخرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە میانی بەشداریکردنی لە پڕۆژەیەکی ژینگەیی، کە ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ بەسەرچوونی دوو ساڵ بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، بەڵام تا ئێستا نە پەرلەمان کاراکراوە و نە حکومەتی نوێ پێکهاتووە، لەو بارەیەوە وتی: ئامادەین لەهەر ئانوساتێکدا لەگەڵ یەکێتی کۆببینەوە.
ئاماژەی بەوەشدا: ایکۆیکردنی پەرلەمان راکردنە لە بەرپرسیارییەتی و بێوەفاییە بەرامبەر بە دەنگی خەڵکی کوردستان، ئێمە ئامادەین پەرلەمان کارابکەینەوە.