31 کوردستان

بەپەلە.. ژنێک لە دهۆک بەچەقۆ هێرشی کردە سەر هاوسەرەکەی و کوشتی

11:58 - 29/10/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 پۆلیسی دهۆک بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو لە دهۆک ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵ بەچەقۆ هێرشی کردووەتە سەر هاوسەرەکەی و بە سەختی برینداری کردووە.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دۆک ڕایگەیاند: درەنگانی شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی نزارکێی شارەکە، ژنێک بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر هاوسەرەکەی و بە سەختی برینداری کردووە، دوای ڕووداوەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک، بەڵام پاش چەند کاتژمێرێک مانەوە لە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
دەشڵێت: پیاوەکە تەمەنی ٣٤ ساڵە و تۆمەتبارەکەش کە هاوسەری کوژراوەکەیە تەمەنی ٣٠ ساڵە و لە ئێستادا لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیر کراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و ڕێکارە یاساییەکانی لەگەڵدا دەگیرێتەبەر.
 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن