295وتار

لە نێوان من و تۆدا یادی ٢٥/٧ و شکستی گۆڕان!.

7/25/2021 11:13:00 AM
م. كامه‌ران عه‌لی




کاتێک من ئەم یادە بەرز و پڕ شکۆ و لایەنە ئەرێنیەکانی بوونی ئەم بزوتنەوەیە بەرز دەنرخێنم، تۆ باسی شکستەکان و پاشەکشەی گۆڕان دەکەیت تا ئەو حەدەی پێت وایە گۆڕان بوو هەمووانیشی نائومێد کرد!.

کێشەکە ئەوەیە هۆکارە بابەتی و خودیەکانی ئەو شکست و پاشەکشەیە و قەبارەی شکست و پاشەکشەی گۆڕان و خوێندنەوە بۆ هۆکارەکانی لە نێوان من و تۆدا زۆر جیاوازە، تۆ پێشتر بڕیارت داوەو بڕیارەکەشت لە ڕق و کینە و توڕەییەوە سەرچاوەی گرتووە و وەک تەسوری خۆت تەسویری دەکەیت و شەووڕۆژ تەنها خەریکی فاڵ و سیحر دەگەریتەوە بۆ دەنگ و متمانەی گۆڕان و باسی قاچە کورسی دەکەیت!، ئەوە لە کاتێکدا لای بەندە هەڵبژاردن هیچ پێوەر نیە و دەنگ و سەنگی هیچ هێزێک وەک خۆی نیشان نادرێت بە هۆی تەزویر و غەش و فێڵەوە، خۆشتان ئەوە زۆر باش دەزانن.

ئێوە شتێک ئەو پەردەی حقد و توڕەییە لەسەر چاوی دڵتان لابەن و  کەمێک بێ لایەنانە و بە ویژدانەوە سەیری ئەدای بزوتنەوەکە و وەزیر و بەرپرسەکانی بکەن لە حوکومەتدا، هەر لە ئەدای ئیداری و ئەخلاقی و ئینسانیەوە تا هەموو بوارەکانی تر، بێننە پێش چاوی خۆتان گەر گۆڕان وەک فڵان و فڵانی تر لە دەرەوەی حوکومەت بوایە چی بۆ تۆ سەوز دەکرد و؟، چی دەکرد کە بەم هێزانەی ئێستای ئۆپۆزسوێن نەکراوە؟!، کەمێک ویژدان خۆشە والله وەزیر و کاربەدەستانی گۆڕان لە ناو حوکومەتدا ڕێک وەک کادیرەکانی ئەو سێ هێزە وان لە ڕێزگرتن و بە دەمەوە بوون و هاوکاری و محبەت و تێکەڵاوی و ...تاد، کەوای کردوە کاریگەری لەسەر ئەدای بەرپرسانی تریش هەبێت لەوانەی پارتی و یەکێتی یش.

لە ڕاستیدا یەکێک لە شکستە دیارەکانی ئەم بزوتنەوەیە غیابی ڕاگەیاندن بووە لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا کە نەیتوانیوە چالاکی و دەستکەوت و سەروەریەکانی ابراز پێ بکات و تەوزیفی بکات، لە بەرامبەردا ڕاگەیاندنی بەرامبەر نەک بۆی پەخش نەکردوە بەڵکو بچوک و تحقیریشی کردوە، یان دزیویەتی بۆ خۆشی!، دەیان هۆکاری تری لەم جۆرە کە ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی سەرچاوەیەکی مادی بەهێز و هۆکارەکانی نەبوون، یان پەیدا نەبوونی ئەو سەرچاوە مادییانە!.

من دەمەوێت هەموو لایەنەکانی ئەو شکست و پاشەکشێیەی گۆڕان بۆ تۆ بخوێنمەوە، کە زۆربەیان بابەتین، بەڵام تۆ پێش وەخت بڕیارت داوە هەمووی وا لێک بدەیتەوە و وای وێنا بکەیت کە هەمووی خودین و ئەو هێزە هەموو ڕەگەزەکانی مانەوەی تیاچووون و نەماون!، بەڕاستی خوێندنەوە بەم درون و سروشتە شێواو ئاڵۆز و پڕ گرێ و گۆڵەیە، هیچ شتێک سەوز ناکات جگە لە پەرتەوازەیی و دوورکەوتنەوەی دەنگە ناڕازیەکانی شەقام و بەرەی خەڵکی مەزڵوم و بێ دەرەتان و، هیچی لێ بەرهەم نایەت جگە لە  کینە و ڕق و دوورکەوتنەوە لە یەکتری، زۆر بە داخەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن