ئایا داعش موسڵمان بوون!.
6/4/2021 9:54:00 AM
م. كامهران عهلی
من کەسێکی تکفیری نیم و بە پسپۆڕی خۆشمی نازانم قسە لەسەر موسڵمانەتی بوون و نەبوونی کەسێک بکەم کە خۆی خۆی پێ موسڵمان بێت، با هەندێک ڕفتاریشی دژ بێت بە بانگەشەکەی!، سەرەتای دروست بوونی داعش بەندە شاهیدم زۆرە و نوسینەکانیشم ماون کە ئەم گروپەم پێ موسڵمان نەبووە، جا جیاوازی هەیە لە نێوان ئەو دوو دەستەواژەدا، (کافربوون و نا موسڵمانی)، کەم کەس دەتوانێ ئەم جیاکاریە بکات، کاتێک دەڵێیت: باوەڕم وایە فڵانە کەس موسڵمان نیە بە واتای ئەوە نیە بڵێی کافرە، واتە شتەکە تەنها ئەوە نیە کافر یان موسڵمان، بەڵکو کافر و ناموسڵمان و موسڵمان هەیە، واتە سێ شتن نەک دوان، کافر بە کەسێک دەوترێت خۆی اعلانی کوفری خۆی بکات و ڕایبگەیەنێت کە ئەو انتمای بۆ ئاینی پیرۆزی ئیسلام نیە و لەسەر ئەو دینە نیە، ئەوە ئەگەر تێشگەشتبێت لە ئیسلام و بەڵگەی لەسەر ڕاست کرابێتەوە، پاشان کافری محارب و شەڕانگێزمان هەیە و سالم لاشەڕ و سەلامەتیشمان هەیە، کافربون ڕێگە پێدراوە و خودا بەندەکانی ئازارد کردوە لەسەر هەڵبژاردنی باوەڕ بوون و نەبوون کفرو ئیمان، (لا اکراە في الدین) ( لکم دینکم ولي الدین) ( فمن شاء فلیٶمن و من شاء فلیکفر)، شەڕی ئێمە لەگەڵ ستەمکاریدایە نەک خودی کوفر، واتە کاتێک بەگژیدا دەچم لەسەر ستەمکاریەکەیتی نەک ئەوەی کوفری هەڵبژاردوە، یانی گەر موسڵمانیش بێت مادام ستەمکار بێت هەر دەبێت دوژمنایەتی بکەم و لەگەڵی بجەنگێم و ڕایبگرم با گەر گیانی خۆشمم بەخشیبێت، ئەوە داواکراوە لە ئیسلامدا و لەسەر خەڵکی موسڵمان و بە فەڕز دەبێت دژی ستەمکاری بوەستێتەوە، کەواتە کاتێک دەڵێن: داعش موسڵمان نەبوون، یانی ڕفتاریان و هەڵوێستیان فڕی بە ئیسلامەوە نەبوو، دەکرێت پڕۆژەیەکی دوژمن بە موسڵمانان بوبێتن و بەڵگەشمان زۆرن لەسەر ئەوە و ئێستا شتی زۆر زیاتریش ئاشکرابوونە وەک ئەو ڤیدۆی دایدەنێم، بەڵام مقاشەکە و ئەوەی بەکارهێنران بۆ ئەو نەخشە و ئەجیندا ستەمکاری و کوفرە شەڕانگێزیە موسڵمانەکان و گەنجە موسڵمانەکان بوون، باشە پرسیاێک گەر ئیسلام وەک داعش بوایە بڕیار و ڕفتار و بیروباوەڕ و دونیا بینی سیاسی و شێوازی حوکمڕانیان، چۆن ئەو کەمە ئاینیانە و پەرستاگاکانیان ماوەی ١٣٠٠ ساڵ لەژێر سایەی حوکمڕانی ئیسلامدا وەک خۆیان دەمانەوە؟!، گەر ئیسلام ئەوکات وەک داعشی ئێستا قڕی بکردنایە ئێستا ئەمانە و نەوەکانیان و وڵات و پەرستگاکانیان چۆن دەبوون و ڕاست دەبوونەوە، جوانترین بەڵگەشم بۆ قسەکانم لەسەر ئاستی هەموو جیهانی ئیسلامی یەک زانای ئاینی دیار و قبوڵ پێدراو نەبوو کە پشتگیری داعش بکات و ڕفتار وکاردانەوەکانیان بە ڕاست ودروست و شەرعی بزانێت، بۆیە گەورەترین ستەم و تا لوتکە حماقەت و بێ ویژدانیە بوترێت داعش مووسڵمان بوون و ئیسلامیش داعشە.
والله المستعان..
تێبینی: تکفیر کردن پیسپۆڕیە و دەبێت خەڵکی پسپۆڕی خۆی لە زانایانی ئاینی و پزیشکی و دەرونناسی و فەلەک ناسی وەک لیژنە و لە لایەن دەوڵەتێکی ڕەشید و ئیسلامیەوە پێکبهێنرێت و پێکەوە بڕیار بدەن لەسەر کەسێک یان گروپێک کە موسڵمانە ،یان کافر و بێ باوەڕە و سزاکەیان چیە.
ـ حوکمی ناموسڵمان لە دونیا و لە ڕۆژی قیمامەتیشدا جیاوازە لە حوکمی کافر.