474وتار

پەرلەمانتارانی یەکێتی، تکایە وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەنەوە

12/12/2020 4:06:00 PM
م. كامه‌ران عه‌لی



 ئەو هاوڕێیانەی ئێمە بۆچی دەبێت لە هەولێر خۆپێشاندان دروست بکەن؟!، جارێ بە گشتی ئەرکی ئەوان بەشداری کردنی  خۆپێشاندانەکانە نەک خۆپێشاندان دروست بکەن،  چونکە کێ دەڵێت: خەڵکی ئەو شارە قبوڵیان دەبێت و پشتیوانیان لێ دەکەن؟!، بۆیە دەبێت خەڵکی شارەکان خۆیان خۆپێشاندان دروست بکەن نەک ئەوان لێرەوە بڕۆن و خۆپێشاندانیان بۆ دروست بکەن.

لەگەڵ ڕێزمدا بۆ خەڵکی هەولێر خۆیان چییانە وا خۆیانخۆپێشاندان دروست ناکەن، دەترسن، یان پێویستیان نیە، یان چی؟!، تا ناچار بن پەڕلەمانتارێکی خەڵکی سلێمانی خاوەن حیزبێکی مەدەنی هاوردە بکەن کە خەڵکی شاری سلێمانی و قورسایی دەنگەکانی لە سلێمانیدایە و ماڵی خۆشی لە سلێمانیدایە؟، ئەرێ باشە ئێوە کە نیوەی ئەم دەسەڵاتەن و کۆڵەکەی ڕاگری نیوەکەی تریشین و دەیان هەزار ئەندام وکادیر و هەزاران چەکدارتان هەیە لەو شارەدا بۆچی ئەو کارە ناکەن خۆ لە شەقام و سۆشیال میدیادا کەس هێندەی ئێوە دژی پارتی و ئۆپۆزسوێنی پارتی نیە!، کە تەنانەت لە شوێنی تریشەوە  خەڵکی ترتان بۆ سوتاندنی بارەگاکانیان هاوردە کردوە!.

من  تەحەداتان دەکەم تەنها پەڕلەمانتارەکانتان بچن و دەست پێ بکەن ئەوکات تەحدای ئێمە بکەن، گەر نەهاتین هەرچی ئێستا دەیڵێن ئەوکات سەد هێندەمان پێ بڵێن!، سەیر لە وەدایە ئێوە هەر خۆتان هەولێریەکانی لای خۆتان تۆمەت بار دەکەن بە پارتیەکانی ناو یەکێتی!، کەچی لەڕووتان دێت بەو شێوە تۆمەت بدەنە پاڵ هاوڕێ کانی ئێمە!، ئێوە بۆ کۆبونەوەی پەڕلەمان لەسەر مووچە ئامادەنین چەند ئیمزایەک بدەن بە پەڕلەمانتارەکانی گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو لەترسی پارتی!، کەچی سوکایەتی بە هاوڕێکانی ئێمە دەکەن و تۆمەتی پارتی بونیان دەدەنە پاڵ!، ئێوە لە پەڕلەمان شین بۆ مەڕ دەکەن و لەسەر شەقامەکانی پارێزگای سلێمانیش گورگ ئاسا لاشەی گەنجەکان لەت و پەت دەکەن!.

ئێوە بەشەو هەر خۆتان قاچاخچی و مافیا و پیس هاوردەن لە سنورەکانەوە و بەڕۆژیش لە ڕاگەیاندنەکانتان و سۆشیال میدیادا لە گۆڕان و نەوەی نوێ و کۆمەڵ و یەکگرتوو ئۆپۆزسوێن ترن و لەوانیش زیاتر باسی گەندەڵی و فەشەلی ئیدارە و بە هەدەردان دەکەن!، ئەرێ ئێوە هەستتان کردوە لەم کابینەدا کە سەرۆکی پەڕلەمانتان لایە ڕسوایی ترین ڕۆژگارەکانی پەڕلەمانە کە مێژوو ئەو پەڕلەمانە ساتی وا قێزوەن و ناشیرن و بێ ئەرزشی بە خۆیەوە نەبینیوە!، ئەرێ هەرخۆشتان سەر لەم هەمووە دژەیەکی و نیفاق و گرێ کوێرانە دەردەکەن؟!، ئەرێ هەر بەڕاست چۆن لە ڕووتان دێت هێندە جەسورانە گاڵتە بە خەڵکی تر بکەن و پەنجەی ترسنۆکی و بێ هەڵوێستی و دووڕووییان بۆ ڕاکێشن؟!، خۆزگە ئێوە جۆرێک دەبوون کە هیچ پاساوێکتان بۆ بونی گۆڕان و ئیسلامیەکان و هیچ هێزێکی تریش نەدەهێشتەوە و ئەم زۆنەش لەو هەمجێت و فەوزا و بەرەڵایی و بێ خاوەنیە ڕزگاری دەبوو!، دەیفەرموو ئاوا بکەن کێ دەستی گرتوون جگە لە دز و مافیاکانی ناوخۆتان؟!.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن