بۆ یار و نەیار بەویژدانەوە
12/18/2022 1:12:00 PM
م. كامهران عهلی
وەزیرەكانی بزوتنەوەی گۆڕان باشترین و كاراترین
و خاكی ترین وەزیر بوون لەو كابینەی ڕابردودا كە هەرچەندێكیان توانیبێت زۆر پیشەییانە
و بێ لایەنانە و ئەمیندارانە و ئەركی خۆیان ڕاپەڕاندوە، بەتایبەت لەم ماوەیەدا هەوڵەكانی
وەزیری دارایی لە بغداد و لە پرسی مووچەدا، كەچی هیچ كەناڵ و ڕاگەیاندنێكی لایەنەكانی
دەسەڵات و ئۆپۆزسوێنیش بە سۆشیال میدیاشەوە هیچ نرخاندێك و ستایشێكیان نەكردن!، كە
ئەوە ئەو پەڕی ناپیشەیی و دەمارگیری و تحزوبی نا ئەخلاقیە، كە گەر عەرەب و تورك و
فارسیش بونایە جێگەی ستایش و نرخاندن بوون!.
والله حەوت ساڵە لەم پۆستەدام هەتا ئەم ساتە وەختە
ئەو بزوتنەوەیە نە بانگیان كردوم بۆ گردەكە بڵێن وابكە و وا مەكە، نە پەیوەندی و نەهاتنیشیان
نەبووە بۆ ناو فەرمانگەكەم تەنها بۆ یەك جاریش، والله داواكاری ڕەوانشادیش و كاك سید
عومریشم ڕەد كردۆتەوە كاتێك تلفونیان كردوە فڵانە كەس هاوكاری بكرێت كە ڕوونكردنەوەم
بۆ داون ئەو كارە نایاساییە زۆر بەسنگی فراوانەوە وەریان گرتووە و وتویانە بڕیار
لای خۆتە و دەستخۆشیشیان كردوە!، لە كاتێكدا زۆربەی بەڕێوبەرەكان و وەزیرەكان لە هەموو
حیزبەكان شەووڕۆژ لەگەڵ حیزبەكەیان و سەركردایەتی و بنكردایەتی لە پەیوەندیدان كە
دەبێت چی بكەن و چی نەكەن!، بە جۆرێك هی وایان هەیە قاچێكی لە دائیرە و وەزارەتەكەیدایە
و قاچەكەی تری لە بارەگای حیزبەكەیدا و بێ فەرمانی ئەوان پەنجەیەك ناكات بە ئاوداو
٢٤ كاتژمێر لەوێوە وەحی بۆ دەچێت!.
گۆڕان لە لایەن دەنگدەران و هەڵسوڕاوكانیشیەوە
جگە لە سزادان زۆرترین قسەیان لەسەر تیمی وەزاری بزوتنەوەكە كردوە و تا جوێن و
سوكایەتیش لە هەموو حیزبەكانی تریش زیاتر، هەرچەندە من ڕەخنەشم لە گۆڕان گرتووە و
ئەو هەڵوێستەشم %١٠٠ بە دروست و واقعی نەزانیوە، بەڵام بەڕاستی كادیرەكانی لە
حوكومەت زۆر پیشەییانە دەوڵەت داری و خزمەت دەكەن، لاواز و بێ مستوا نین، بەڵام بێ
دەسەڵاتن ئەوەتا وەزیرەكانی یەكێتیش هاواری بێ دەسەڵاتی و حساب بۆ نەكردنیان دەكەن
و تا ئەوەی شۆڕ بۆتەوە بۆ هەموو بەڕێوەبەرایەتیەكانیش خەریكە تەنها وەك كارتۆن و ڕۆبۆتمان
لێدێت كە دەسەڵاتی ئەوەشمان نەمێنێت كارمەندێك لە بەشێكەوە بگوازینەوە بۆ بەشێكی
تر!.