دیوێکی تری مەرگی ژینا
9/23/2022 7:51:00 PM
م. كامهران عهلی
ئەو وتی: ئەوە ئاینی خودا نییە ئێوە بە
زۆر دەیسەپێنن، ئەوەئاینێکی شێوێنددراو مرۆڤ كرد و مێشكردی خۆتانە کە زەڕەیەک بۆنی
خودای پێوە نەماوە، دینی خودا دینی بەهاکان و ئازادییە، فهلسفەی هاتنی ئاینە
ئاسمانیەكان بەگشتی و بەتایبەتی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئەوەیە: کە مرۆڤ لە هەڵگرتنی
بیروباوەڕ و ئایدۆلۆژیاشدا ئازادە چجای پۆشاک و جل و بەرگ!.
ئەو وتی: بهێڵن با خەڵکی بەئازادی و حەزی خۆیان خودایان خۆشبوێت و
خودا بپەرستن خودا بە خۆشەویستی دەپەرسترێت نەک بەزۆر و ترساندن و تۆقاندن!.
ئازادی بیروڕاو
پۆشینی جۆری پۆشاک و ...تاد، جەوهەری ئەو ئازادییە کە لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا پێگە
و گەورەیی وەک یەکێک لە مقاصیدەکانی شەریعە دێنە هەژمار، گەلانی ئێران دژی ئەو ڕژێمە
ئایدلۆژییە مرۆڤکردەن نەک ئاینی پیرۆزی ئیسلام و دروشمەکانی، ئەوان داوای ئازادی دەکەن
با لەدیدی ڕژێمێکی ئایدلۆژی و سەپێنرار و بێزراویشدا واتای بەرەڵایی بێت!.
بەڵام هەندێک بەناو ئافرەتی کەم و
نزم دژە دین و ڕسواو چروک بێزراوی نێو ئەم
هەرێمە کە بەناوی ئازادی خوازی و ڕێکخراوەکانی ژنان لێرە کە تەواوی ئازدییان هەیە
بۆ بەرەڵایی و خۆ ڕووت کردنەوە و هەڕاجی جەستەیان بە چ پاساوێک سوکایەتی بە پیرۆزییەکانی
ئیسلام موسڵمانان دەکەن؟!، ئەوە لەکاتێکدا
ئەو سوکایەتیەی کە بە لەچک و باڵا پۆشی دەکەن ئەوە سوکایەتیە بە دایک و خوشک و خێزان
و کچەکانی ئێمە کە جێگەی قبوڵ نییە!' خۆ ئێوە ڕووت قووت و .......تاد، کەس بەزۆر لەچکی
نەداوە بەسەرتاندا، ئیتر چۆن بەڕەوای دەبینن دەست بۆ ئازادی ئەوانی تر ببەن و چۆن
لێتان قبوڵ دەکرێت ئاوا بەدڕهفتاری و بەد ڕەوشتیەک.
بۆیە لێرەوە داوا دەکەم لە مامۆستایان
و زانایانی ئاینی و وتار بێژە بەڕێزەکان ئەوانەی حیزب لغاوی لەدەم نەکردون و دەمیان
نەگیراوە!، با بەکەمپین و گردبونەوە هەڵوێستمان هەبێت و بەدەنگ بێن، دژی ئەم هەمووە
سوکایەتیە کە دژە بە دین و ژین و کەرامەتمان خەریکە هەر بە یاساو لەو .... ناویان ناوە پەڕلەمان دەست بۆ کەرامەت و شیرازەی
خێزان دەبرێت و خەریکە هەپرون هەپروان دەکرێن، مێزەری زل و ناونیشانی مەلایەتی و
زانای ئاینیتان بۆ چییە بۆ اعزازی دین و ژینی خەڵک نەبێت؟!.