ڕۆشنبیریی لە پێشچاوخستن!
10/21/2019 11:57:00 AM
434 جار خوێندراوەتەوە
رێبوار سیوەیلی
1. ئەگەر بمەوێت یەكێك لە خەسڵەتە تایبەت
و زەقەكانی باری ڕۆشنبیریی ئەمڕۆ لە هەرێمی كوردستان بەتایبەتی، دەستنیشان بكەم، بێگومان
ڕۆشنبیریی لە پێشچاوخستنە. ڕۆشنبیریی لە پێشچاوخستن لە هەوڵی لە پێشچاوخستنی هەموو
شتێكدایە، بە جۆرێك كە تاكەكەسی سادە هیچی بۆ نامێنێتەوە دڵی خۆی پێخۆش بكات و لە
پێناویدا هەوڵبدات و وەك بەهایەك تەماشای بكات. پێشینەی ئەم ڕۆشنبیرییە لە بنەمادا
كولتووری زارەكییە. كولتوورێك، لەم زارەوە دەگوازرێتەوە بۆ ئەو زار و لە هەر زارێكەوە
بۆ ئەوانیتر شتی لێكەم و زیاد دەكرێت. لە ئێستادا جێگرەوەی ئەم كولتوورە، تۆڕی كۆمەڵایەتییە،
كە تیایدا هەر تاكەكەسێك لەبەردەم مەترسی تێكەڵبوونەوەیەدایە بە ڕەشۆكییەت و عاممە.
بەمجۆرەش، ڕۆشنبیریی لەپێشچاوخستن، ڕۆشنبیرییەكی ڕەشۆكیانەیە و لێرەشەوە ئەركی ڕۆشنبیرانی
دەروەست دووجار زیار دەبێت: جارێك لەبەر ئەوەی نابێت خۆیان ببن بە بەشێك لەم ڕۆشنبیرییە
و دووەمیش لەبەر ئەوەی ئەم ڕۆشنبیرییە پێگەی تاكەكەس دەخاتە مەترسییەوە. كاتێك هەموومان
هاوشێوە و یەكسانكراو بین، ئیدی جیاوازیی و دەگمەنی و دانسقەیی نامێنێت و تاكەكەس
دەمرێت. ئەوسا وەك چیرۆكەكەی ئەندەرسن، كە تیایدا منداڵەكە هاوار دەكات:
"پاشا هیچی لەبەردا نییە!"، كەس نامێنێت ڕاستییەكان بدركێنێت.
2. زۆر شێواز هه‌ن مرۆڤ به گرتنه‌به‌ریان
ده‌توانێ وا بكات ژیان له‌به‌ر چاوی ئه‌وانیتر سووك بكات و نائومێدیان بكات و ده‌سته‌پاچه
له ئاست ئه‌نجامدانی هه‌ر كردار و چالاكییه‌كدا، كه خزمه‌ت به پێشخستنی خۆی و
ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌ن. له‌پێشچاوخستن یه‌كێكه له‌و میكانیزمانه.
3. له پێشچاوخستن شێوازێكه بۆ ئاماده‌كردنی
ئه‌ویتر تا وه‌ك كۆیله‌یه‌كی بێده‌سه‌ڵات مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین و چۆنمان بوێت
به‌و جۆره ئاراسته‌ی بكه‌ین. ئه‌م شێوازه زیاتر ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌یگرنه
به‌ر، كه خۆیان هیچ خۆشه‌ویستییه‌كیان بۆ ئێمه و بۆ ئه‌و بابه‌ت و شته‌ش نییه
كه ده‌یانه‌وێت له پێشچاومانی بخه‌ن.
4. ڕێگاكانی
له‌پێشچاوخستن زۆرن، له‌وانه‌ش په‌نابردن بۆ سووككردنی به‌های ژیان و ئه‌و شتانه‌ی
خاڵی سه‌ركه‌وتنمان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن، یان هه‌ندێجار له‌پێشچاوخستن به‌هۆی
په‌نابردن بۆ بێنرخكردنی ئه‌و شتەوە ده‌بێت كه له‌پێشچاوخه‌ر ده‌زانێت نرخێكی بۆ
ئێمه هه‌یه و دڵمان پێی خۆشه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ناوگۆڕین، ناولێنان و
ناووناتۆره بۆ دروستكردنیش به‌شێكن له رێگاكانی له پێشچاوخستن.
5. به‌عسییه‌كان له دژایه‌تیاندا بۆ مرۆڤی
كورد و كوردستان وه‌كئه‌وه‌ی له توركیای تۆرانیی و ئێرانی پاشایه‌تیدا كرا، نه‌ك
هه‌ر له هه‌وڵی سووككردنی كورد و خاكه‌كه‌یدا بوون، به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی ناوگۆرینی
شار و شاره‌دێ و گوند و ته‌نانه‌ت ناوی تایبه‌تیی و خواردن و پیشه و زمانیشه‌وه،
به‌رده‌وام كوردبوونیان له‌پێشچاوی كورد خستووه.
6. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م شێوازه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست
بهێنێت، هیچ شتێك له‌وه باشتر نییه، پانتاییه‌كی فراوانی نه‌زانیی و ناهووشیاری
و له‌خۆ تێنه‌گه‌یشتن هه‌بێت. نه‌یار له‌ناو ئه‌و پانتاییه‌دا ته‌راتێنی خۆی ده‌كات
و به‌ئاره‌زووی خۆی ئه‌و شتانه‌مان له‌پێشچاو ده‌خات، كه گرنگن بۆ مانه‌وه و ژیانویستی.
به‌بێ نەزانی (جه‌هل)، له‌پێشچاوخستن و شکاندنی ئەویتر روونادات، چونكه ته‌نیا نەزانیی
ده‌توانێت چاو له‌سه‌ر ئه‌و شت و به‌ها و نرخانه هه‌ڵكه‌نێ، كه ده‌بێت بیانبینێ
و ئه‌قڵ لێیان تێبگات.
7. ئه‌م شێوازه وه‌ك دۆخێكی ده‌روونی، وه‌ك
میكانێزمێكی ڕووشكاندن و له‌باربردن و له‌مرۆخستن، زۆر به‌ئاسانی دێته ناو ژیانی ڕۆژانه‌وه.
ده‌بێته شێوازێك له هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه و دێته ناو زمانی وه‌سف و وه‌ك مانا
و نرخێكی مه‌عنه‌وی خۆی ده‌ناسێنێ، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه بیناسینه‌وه. ئه‌مه
زمانی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه به تفه‌نگ و ده‌ماچه نامانكوژن، به‌ڵكو به ڕیشه‌كێشكردنی
په‌یوه‌ندیی مه‌عنه‌ویمان به شته‌كانه‌وه، بۆمبێك له ناخماندا ده‌چێنن و كه‌ی بیانه‌وێ
ده‌مانته‌قێننه‌وه.
8. گوێیبگره بزانه كێ چۆن باسی چیت بۆ
ده‌كات، تێده‌گه‌یت مه‌به‌ستی چییه. به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئه‌و كه‌سه‌ی له هه‌وڵی
ئه‌وه‌دایه نیشتیمان و شار کەسایەتیی و و زێده‌كه‌ت له پێشچاوبخات، ئه‌وه میراتگری
دوژمنه.
9. پێویسته نه‌وه‌ی نوێ له‌سه‌ر ئه‌وه ڕابهێنین،
هه‌رچه‌نده‌ش ره‌خنه بگرن له واقیعی ژیانی رۆژانه، وه‌لێ ئه‌مه به‌وه ته‌واو
نه‌بێت شار و وڵاتی خۆیان له پیشچاو بكه‌وێت.. ئه‌م بیرۆكه‌یه چه‌نده پێویستی
به‌وه هه‌یه له رێگه‌ی سیسته‌مه‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن و هووشیاریی سیاسییه‌وه
بچێته نێو پرۆگرامه‌كانه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ش ئه‌ركێكی تاكه‌كه‌سیه له پێگه‌ی دایك
و باوك و مامۆستا و نووسه‌ر و رۆنامه‌نووس و هه‌ركه‌سێكیتیردا.. كه‌سه‌كان لێره‌ن
تا نیشتیمان دروستبكه‌ن، نه‌ك له پێشچاوی یه‌كتری بخه‌ن و یەکتری بشکێنن و ئەوەی
بەھای ھەیە بیڕوخێنن.
10. ڕووداوەكانی ڕۆژاوا، هێرشی ڕەگەزپەرستانەی
توركەكان، بێدەنگیی و پشتتێكردنی ئەمەریكا لە كورد، فەتوا و دووعای مەلا تورك و عەرەبەكان
و پشتگیریی قەرەزاوی لە ئەردۆگانی فاشیست، بە دیوێكدا و بزووتنەوەی بایكۆتكردنی كاڵای
توركی و بەدەنگهاتنی سەناتۆرە ئەمەریكییەكان و ڕای گیشتی ئەمەریكا و ئەورووپا و..
هەموویان ئاشكرای دەكەن كە ئەوانیتر چۆن و لە چوارچێوەی چ شوناسێكدا تەماشای ئێمە
دەكەن. ئەوان ئێمە بەپێی ڕوانگەیی نێوخۆییمان پارچە پارچە ناكەن، تا شوناسی پارچەپارچە
و بچووك بچووكیشمان پێ ببەخشن. ئەوان وەك كورد لە ئێمە دەڕوانن و شوناسی كوردبوون
دەكەنە ڕوانگەی هەڵوێستە دژ و پشتگیرییەكانیان.. بە هەمان شێوەش، كاتێك هاوهەڵوێستی
كورد لە ئاست فاشیزمی توركیی و بێباكیی ترەمپیدا بزووتنەوەی بایكۆتكردنی لێدەكەوێتەوە،
شوناسی كوردبوون دێتەوە پێشی و ئەمە دەریدەخات كە كوردەكانیش لە دواجاردا بەو جۆرە
خۆیان لە ژێر چەتری یەك شوناس و چارەنووس و كێشەی نەتەوایەتیدا دەبیننەوە. لە ئەنجامیشدا
پێویستە ئەمەش بكەینە ئەخلاقێك بۆ ئەوەی لە هەڵوێستگرتنە پاشەڕۆژییەكانماندا سوودی
لێوەربگرین و نەهێڵین هیچ شتێك پارچە پارچەما بكاتەوە و نەچینەوە سەر میكانیزمەكانی
ڕۆشتبیریی لە پێشچاوخستن و شكاندن و سووككردنی یەكتر..
تێبینی: هەندێ بیرۆكەی
ئەم وتارەم پێشتر بڵاوكردۆتەوە.