27 ئابوری

بەپەلە.. دارایی و (بانکەکانی هەژماری من) لە کۆبونەوەدان

01:15 - 26/05/2026

زەمەن - هەواڵ

 

 حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەردەم بڕیارێکدایە بۆ ڕاگەیاندنی خشتەی مووچەی مانگی ئایار، لە کاتێکدا بەغداد زۆرینەی تەمویلەکەی ناردووە، بەڵام ئامادەیی بانکەکانی ناو پڕۆژەی "هەژماری من" بۆ پڕکردنەوەی ئامێرەکانی ATM بووەتە ئاستەنگی سەرەکی.

 دوێنێ دووشەممە، حکومەتی فیدراڵ بڕی 890 ملیار و 502 ملیۆن دیناری خستووەتە سەر هەژماری وەزارەتەکەیان بۆ مووچەی مانگی 5 (ئایار). ئاماژەی بەوەش کرد کە هێشتا نزیکەی 70 ملیار دیناری دیکە ماوە بخرێتە سەر هەژمارەکە تاوەکو تەمویلەکە بە تەواوی کۆتایی بێت. تەمویلەکە کاتژمێر 3:15ـی دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە گەیشتووە، کە کاتی دەوامی فەرمی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق تەواو بووە.
لە ئێستادا وەزارەتی دارایی لەگەڵ بانکەکانی ناو پڕۆژەی "هەژماری من" لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی بزانێت ئایا ئەو بانکانە دەتوانن لە ڕۆژانی جەژندا ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM) پارەدار بکەن یان نا. بەرپرسەکە ئاماژەی بەوە کرد، کێشەی سەرەکی ئەوەیە کە ڕەنگە کارمەندانی ئەو بانکانە لە پشوودا بن و نەتوانن ئامێرەکان پڕ بکەنەوە، ئەمەش گومان لەسەر دابەشکردنی مووچە پێش جەژن دروست دەکات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن